وۆرکشۆپی کۆتایی هێنان بە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بۆ ساڵی ۲۰۱۹

Sli

 

ڕۆژانی ٥ و ٦ی ١٢ی ٢٠١٩، وۆركشۆپێك به‌ مه‌به‌ستی باسكردن له‌ کۆتایی هێنان بە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بۆ ساڵی ۲۰۱۹ و ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی پڕۆگرامەکە، له‌ هه‌ولێر، رێكخرا.

له‌و وۆركشۆپه‌دا كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی ئایڕێكسی ئه‌مریكییه‌وه‌ رێكخرابوو، سەنتەرەکانی هەموو زانکۆکانی عێراق به‌شداربوون، كه‌ سه‌نته‌ری گشه‌ه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆرانیش یه‌كێكیان بوو.

له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆگرامه‌كه‌ و ده‌ره‌نجامه‌كانی، ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا.

 شایانی باسە سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران، بە ٦٥ قوتابی بەشداری پڕۆگرامەکە بوو، کە هەموویان بە سەرکەوتووییه‌وه‌ کارەکانیان تەواو کرد و، لە ماوەی نزیکی داهاتوودا، بڕوانامەی ئایڕێکس و حکومەتی هەرێم وەردەگرن.