به‌ریوه‌بردنی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ گرنگی فیربوونی كارامه‌ییه‌كانی كار

Sli

 

سه‌نتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ئینگلیزی و گروپی خەونی گەنجان، ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ١٤/١٢/٢٠١٩، وۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژەی بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی له فاکەڵتیی ئاداب، به‌ڕێوه‌برد. وۆرکشۆپەکە كه‌ لەژێرناونیشانی" گرنگی فێربوونی کارامەییەکانی کار'' به‌ڕێوه‌چوو،  بابەتەکانی بریتی بوون لە: ۱-بەڕێوبردنی کات. ۲-چۆن دەتوانین ببین بە کەسێکی سەرکەوتوو لە ژیاندا. ۳-گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و ڕێگا کاریگەرەکانی فێربوونی.

شایانی باسه‌ قوتابییان به‌ شێوه‌یه‌كی چالاك و كاریگه‌ر به‌شدارییان له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی وۆركشۆپه‌كه‌دا كرد و به‌ شێوه‌ی پراكتیكی فێری كارامه‌ییه‌كان كران.