Sli

گەشتی زانستی قوتابییانی قۆناغی چوارەمی بەشی یاسا بۆ نشینگەی سۆران

 

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، قوتابییانی قۆناغی چوارەمی بەشی یاسای بەیانیانی فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بە سەرپەرشتی بەڕێز "د. سۆران علی"، سەردانی بنکەی نشینگەی سۆرانیان کرد.

ئامانج لەم سەردانە، ئاشنابوونێکی کرداری بوو بە یاسای دولی تایبەت بە شێوەیەکی گشتی و  نشینگە ( إقامە ) بەشێوەیەکی تایبەت، کە لە چوارچێوەی بابەتەکانی یاسای الدولی تایبەت، دەخوێندرێت .

شایەنی باسە قوتابییەکان بە نووسینی تێبینی و ئاڕاستەکردنی پرسیار، ڕۆڵێکی دیاریان بینی و چەند پرسیارێکیش ئاڕاستەی ئەو کەسانە کران کە بە مەبەستی دەرهێنان و نوێکردنەوەی إقامە سەردانی بنکەی ناوبراویان کردبوو و، بەمەش زانیارییەکان ڕوونتر بوون و سوودی زیاتریان گەیاند .

پێویستە ئەوەش بگوترێ کە لەلایەن لێپرسراو و کارمەندەکانی تری ئەو بنکەیەوە، وێڕای بەخێرهاتنێکی شایستە، بەوپەڕی ئەمانەت و دڵسۆزی و خەمخۆریەوە، ئەرکی خۆیان بەجێهێنا و بابەت و زانیارییە پێویستەکانیان، بۆ خستنەڕوو.