گەشتی زانستی قوتابییانی قۆناغی دووی بەشی ئەندازیاری نەوت بۆ كۆمپانیای oilserv

Sli

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٢/١/٢٠٢٠، به‌ مه‌به‌ستی زیاتر راهێنانی قوتابییانی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و ئاشناكردنیان به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی به‌ پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆیان، گه‌شتێكی زانستییان بۆ کۆمپانیای  oilserv لە هەولێر، ئه‌نجامدا.

له‌و گه‌شته‌دا، قوتابییان به‌ وردی ئاشناكران به‌ كارووباره‌كانی كۆمپانیاكه‌.

پێویسته‌ بگوترێ، كۆمپانیایoilserv، یەکێکە لە کۆمپانیا چالاکەکانی خزمەتگۆزاری لە هەرێمی کوردستان، کە لە بواری هەڵکەندنی بیری نەوت و دەرهێنانی نەوت، چالاكی ئه‌نجامده‌دا.