بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپێکی یەک رۆژە سەبارەت بە رێگاکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی

Sli

 

رۆژی یەکشەممە ٢٦/١/٢٠٢٠، قوتابییانی قۆناغی سێی (زمانەوانی) بەشی ئینگلیزی فاکەڵتی ئاداب، بە سەرپەرشتی مامۆستا "سەروان صدیق حسن" وۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژەیان ئەنجامدا.

وۆرکشۆپەکە کە تایبەت بوو بە رێگا کاریگەرەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی، لە ٢٠ بیرۆکەی جیاوازی وەک (بینین، بیستن، خوێندنەوە، نووسین، وشەکاری، ڕێزمان، مۆسیقا، فلیم، تۆڕی کۆمەڵایەتی، پڕۆگرامی تیڤی، کورتە چیرۆک، فەرھەنگ و...هتد، پێکهاتبوو.

 پێشکەشکران.

لە وتەیەکدا بۆ راگەیاندنی زانکۆ، مامۆستا سەروان گوتی:  ئامانجی پڕۆژەکە بریتی بوو لە ناساندنی ڕێکارە درووست و کاریگەرەکانی فێربوونی زمان بە پشت بەستن بە ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان. لە درێژەدا گوتی، ئامانجێکی تری ئەم پڕۆژەیە بریتی بوو لە کەمکردنەوەی ڕۆڵی ئاخاوتنی تاک و گوێبیستنی بەکۆمەڵ و پەرەپێدانی گفتوگۆی بەکۆمەڵ، کە لە یەک کاتدا زیاتر لە ٤٠ میوان پێشوازیان لێدەکرا.