رۆژی چوارشەممە ١٢/۲/۲۰۲۰، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایانی فاکەڵتیی زانست و فاکەڵتیی ئەندازیاری، قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی ئەکادیمی سەنتەری گەشەپێدانی کار بۆ فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران، بەڕێوەچوو. قۆناغی دووەمی پێشبڕکێکە لە نێوان هەر یەک لە فاکەڵتییەکانی زانست و فاکەڵتیی ئەندازیاری به‌ڕێوه‌چوو. لە پێشبڕکێکەدا هەردوو فاکەڵتیی پێشبڕکێیان ده‌كرد له‌سه‌ر گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی.
له کۆتایی قۆناغی دووەمدا، فاکەڵتیی ئەندازیاری توانی ببێته براوەی پێشبرکێیەکە و بچێیتە قۆناغی كۆتایی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی فاكه‌ڵتیی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن. شایەنی باسە لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی به‌شداربوون و سوپاس و پێ‌زانین به‌سه‌ر سەرپەرشتیار و قوتابییانی فاکەڵتیی زانست دابەشکرا.