بەشداریکردنی قوتابییەکی زانكۆی سۆران لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی مالیزیا

Sli

 

رێكه‌وتی ١٥ تا ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠، کۆنفڕانسی ساڵانەی لاوانی ئاسیا، لە وڵاتی مالیزیا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م كۆنفرانسه‌دا، كه‌ ده‌یان گه‌نج له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانی ئاسیا تێیدا ئاماده‌بوون، قوتابی به‌شی ئینگلیزی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ "عومه‌ر وه‌هاب"، وه‌كو ته‌نیا نوێنه‌ری گه‌نجانی كوردستان و عێراق به‌شدار بوو.

له‌ وته‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، عومه‌ر گوتی: کۆنفڕانسەکە سێ ڕۆژی خایاند و، لەم کۆنفڕانسەدا گەنجان هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە گشتی و جیهانییەکان دەدەن.

له‌ درێژه‌دا، ناوبراو باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ ئەم کۆنفڕانسە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکاندا بەڕێوەدەچێت و، نوێنه‌ری گه‌نجانی زۆرینەی وڵاتانی ئاسیا و بەشێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و وڵاتانی ئەفریقیا، تێدا به‌شدارن.