رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦/۲/۲۰۲۰، بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستا و قوتابییان، قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی ئەکادیمی سەنتەری گەشەپێدانی کار بۆ فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.
قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکە لە نێوان هەر یەک لە فاکەڵتییەکانی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن و فاکەڵتیی ئەندازیاری، به‌ڕێوه‌چوو. لە پێشبڕکێکەدا قوتابییانی هەردوو فاکەڵتیی بەشیوەیەکی چالاکانە پێشبڕکێی یه‌كتریان ده‌كرد. له کۆتاییدا قوتابییانی فاکەڵتیی ئەندازیاری توانییان سەرکەون بەسەر قوتابییانی فاکەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن و زۆرترین خاڵ بەدەستبهێنن و ببنە براوەی پێشبرکێیەکە بۆ ساڵی ٢٠٢٠.
شایەنی باسە لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی به‌شداربوون و سوپاس و پێ‌زانین به‌سه‌ر سەرپەرشتیار و قوتابییانی هەریەک لە فاکەڵتییەکانی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، فاکەڵتیی ئەندازیاری و هه‌روه‌ها سپۆنسەرەکان دابەشکرا.