Soran University Of Southern Queensland Strategic Partnership
Print

Soran University Signing MOU with University of Southern Queensland

پرۆفیسۆر فرانك بۆڵن : بەستنی پەیوەندی لەگەڵ زانكۆی سۆراندا مایەی خۆشحاڵی ئێمەیە

شاندێكی باڵای زانكۆی "Southern Queensland" ی ئوستراڵی سەردانی زانكۆی سۆرانیان كرد و لە میانەی گفتوگۆ و دانیشتنەكانەوە پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان هەردوو زانكۆ پێیان نایە قۆناغێكی نوێ و پێشكەوتووترەوە. یەكێك لە ئەندامانی شاندەكە بەڕێز (پرۆفیسۆر د.فرانك بۆڵن) " یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری توێژینەوە و ڕاگڕی فەكەڵتی ئەندازیاری لە زانكۆی "ساوسرین كویزلاند" بوو.


پاش كۆبوونەوەیان لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لەگەڵ كاندیدەكانی زانكۆی سۆران، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی تەلەڤزیۆنە ئاسمانییەكان و ڕۆژنامە و میدیاكان ڕایگەیاند، ئەم سەردانەمان لە پێناو زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو زانكۆیە.
كە پێشتر بەڕێز یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران (د.ڕوشدی سەمەد) دوو جار سەردانی زانكۆكەی ئێمەی كردبوو، وە ڕیگای بۆ بەستنی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو زانكۆ خۆشكرد.
هەروەها ڕوونی كردەوە كە ئێمە وەكو زانكۆی "Southern Queensland" بە بەستنی پەیوەندی دوولایەنەی زانستی لەگەڵ زانكۆیەكی وەك زانكۆی سۆراندا خۆشحاڵین چونكە ئەم زانكۆیە پێشكەوتووە و خاوەنی ئیعتبارێكی نێودەوڵتییە.
هەروەها گوتی ئێمە لە ئێستادا كار بۆ دەكەین كە كارئاسانی زۆر بۆ قوتابیانی زانكۆی سۆران لە هەردوو قۆناغی ماستەر و دكتۆرا لە بوارە جیاوازەكاندا دەكەین، بۆ ئەوەی دەرفەتی خوێندنیان لە زانكۆكەمان بۆ بڕەخسێنین.
پاشان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئێمە لەسەر پەیوەندییەكانمان بەردەوام دەبین تا ئەو كاتەی كە دەگەینە واژۆكردنی ڕێككەوتننامەی "دەستەخوشكبوون" لە نێوان هەردوو زانكۆدا.