ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رێكه‌وتى 11/2/2014 له هۆڵى كۆنفرانسى كه‌مپى نوێى زانكۆى سۆران و له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان "د. حه‌مید ده‌ربه‌ندى" نوێنه‌رى جه‌نابى"كاك مه‌سعود بارزانى" سه‌رۆكى هه‌ێمى كوردستان و "نه‌وزاد هادى"نوێنه‌رى جه‌نابى"كاك نێچیرڤان بارزانى" سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و "د. ئامانج سه‌عید" راوێژكارى باڵاى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و
ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى دیكه له كاربه‌ده‌ستانى حكومى و ئه‌ندام په‌رله‌مان و كه‌سایه‌تى ئه‌كادیمى، "زانكۆى سۆران" سێ رێكه‌وتنى گرنگى زانستى له‌گه‌ڵ "زانكۆى لیسته‌ر"، له زانكۆ به‌ناوبانگ و پێشه‌نگه‌كانى به‌ریتانیا و جیهان و خاوه‌ن چه‌ندین داهێنانى گرنگى زانستى، واژۆ كرد. به پێى ئه‌م رێكه‌وتنه هه‌ردوو زانكۆى ناوبراو به هاوبه‌شى، سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ى سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان و سه‌نته‌رێكى تاقیكردنه‌وه‌ى زمان(پێرسن) داده‌نێن و هاوكات به‌رنامه‌و كاره‌كانى (سه‌نته‌رى كلاد)یش، كه سه‌نته‌رێكى تایبه‌ته به زمان و گه‌شه‌پێدانى مرۆیێ، په‌ره‌پێده‌ده‌ن و به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
له سه‌ره‌تاى ئه‌و رێوره‌سمه‌دا و دواى به‌خێرهێنانى میوانه‌كان، به‌ڕێز"د. موصلح مسته‌فا" وتارێكى پێشكه‌ش كرد. ئینجا نۆره گه‌یشته گوتارى "زانكۆى لیسته‌ر" كه له لایه‌ن "پرۆفیسۆر مارتن هاڵی وێل"ه‌وه پێشكه‌ش كرا. دواتر به‌ڕێز"نه‌وزاد هادى" به نوێنه‌رایه‌تى له لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، وتارێكى پێشكه‌ش كرد. له به‌شێكى دیكه‌ى رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز"د. ئامانج سه‌عید" گه‌وره راوێژكارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى، وتارێكى پێشكه‌ش كرد. دواى قسه‌كانى ناوبراو هه‌رسێ رێكه‌وتنه‌كان واژۆ كران و ئینجا ئاماده‌بوان تێكڕا سه‌ردانى سه‌نته‌رى تاقیكردنه‌وه‌ى(پێرسن)یان كرد. شایه‌نى باسه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌م رێوڕه‌سمه‌دا وته‌یان پێشكه‌ش كرد، پڕۆژه‌كه‌یان به پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى و ژێرخانیى بۆ كارى زانستى له كوردستان له قه‌ڵه‌م دا‌و، ده‌ستخۆشیان له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سۆران و كۆى ستافى زانكۆ كرد، له‌هه‌مبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ده‌سكه‌وته مه‌زنه زانستییانه
راپۆرت: توانا ته‌ها
وێنه: عه‌بدوڵا محه‌مه‌د