Soran University Came Second In Kurdisn In Tennis

لە پاڵەوانیەتێتی زانكۆكانی كوردستان زانكۆی سۆران پلەی دووەمی بە دەست هێنا

رۆژی شەممە 22-12-2012، كۆتایی هات بە پاڵەوانێتی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە تێنسی سەر زەوی بۆ كوڕان و كچان، كە تێیدا 7 زانكۆ بەشداریان تێدا كردبوو". هەر یەك لە زانكۆكانی سۆران، سەلاحەددین، سلێمانی، دهۆك، زاخۆ، كۆیە، زانكۆی پۆڵۆ تەكنیك لە سلێمانی

 لەم بارەیەوە موحسین عەزیز، بەڕێوەبەری چالاكی و وەرزشی زانكۆی سۆران رایگەیاند كە "لە یەكەم یاری خۆیدا زانكۆی سۆران سەركەوت بەسەر زانكۆی سلێمانی و لەیاری پێشكوتایدا سەركەوت بەسەر زانكۆی زاخو و بەم سەركەوتنەش گەیشتینە قۆناغێكی دیكە". گووتیشی "دوای سەركەوتنمان بەرامبەر زانكۆی زاخۆ یاریمان كردو یاریزانەكانمان توانیان ئاستێكی باش پێشكەش بكەن و بەسەر زاخۆش سەربكەون و بگەینە یاری كۆتایی".

بەڕێوەبەری چالاكی و وەرزشی لە زانكۆی سۆران، سەبارەت بە یاری كۆتایی دەڵێت "دوای پێشبڕكێیەكی زۆر لەگەڵ زانكۆی دهۆك، كە ململانێكە 6 كاتژمێری خایاند، زانكۆی دهۆك توانی بەجیاوازییەكی كەم سەربكەوێت، ئەنجامەكانیش بەو شێوەیەی خواروەبوون".

  لەیاری تاك، قوتابی ئاكام رۆستەم، توانی سەركەوێ‌ بەسەر قوتابی زانكۆی دهۆك بە (6-6-2) قوتابی ئەحمەد سەباح، سێتی تایبركی بردەوە بەئەنجامی 7_6 بەڵام سێتی دووەمی بەئەنجامی 3_6 دۆڕاند، ئەمەش وایكرد یارییەكە بچێتە كاتی زیادكراو و لە ئەنجامدا، ئەحمەد سەباح، یارییەكەی دۆڕاند بەئەنجامی 10_لە سوپەر تایبێرك، بۆ هەژمار كردنی ئەنجامەكە پەنابرایە بەر یاری زەوجی و لەئەنجامدا بە7_6 لەیاری یەكەم و6_ 3 لەیاری دووەم كۆتایی پێهات".

دوای ئەوەی زانكۆی سۆران بە پلەی دووەم لە ئاستی كوڕان، بەدەست هێناو لە ئاستی كچانیش توانی پلەی سێهەم بە دەست بێنێت، بەم ئەنجامەش هەردوو زانكۆی سۆران و دهۆك، نوێنەرایەتی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكەن لە پاڵەوانێتی زانكۆكانی عێراق، یەكەم و دووەمی عێراقیش لە پاڵەوانێتی زانكۆكانی عەرەبی و جیهانی بەشداری  دەكەن".