زانكۆی سۆران
زانکۆی سۆران ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە. یەکێکە لە زانکۆ پێشەنگەکانی کوردستان. لە سەر ئاستی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی پەیوەندییەکی فراوانی ئەکادیمی هەیە. بهپێی ڕیزبهندیی نیشتیمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، کە لهلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجـــام دەدرێت، زانکـــۆی ســـۆران له گروپی یهكهمی زانكۆكانە. سیستەمی خوێندن بهپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە و پڕۆســهی بۆڵۆنیــا پهیڕهو دهكرێت. لەم پڕۆسەیەدا بایەخی زیاتر بە چالاکییەکانی قوتابیان دەدرێت و قوتابی سەنتەرە. زانکۆی سۆران لە پێنج فاکەڵتی و سەنتەرێکی توێژینەوە پێکهاتووە. 25 بەشی زانستیی هەیە و بڕوانامەکانی بەکالۆریۆس، دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەبەخشێتە دەرچووانی. ژمارەی قوتابیانی لە 8 هەزار قوتابی نزیک دەبێتەوە و ستافێکی وانەوتنەوە و کارگێڕیی فراوانی هەیە کە بەشێوەی هەمیشەیی، گرێبەست و خۆبەخش کار دەکەن. زانکۆی سۆران تۆڕێکی پەیوەندیی فراوانی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە جیهانییەکاندا هەیە. لەگەڵ ئەم زانکۆیانەدا، پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابی بۆ خوێندن و ڕاهێنان جێبەجێ دەکات. لەم چوارچێوەیەشدا، ساڵانە ژمارەیەک لە قوتابیانی خۆی بۆ وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا دەنێرێت و پێشوازیش لە قوتابیانی زانکۆکانی ئەو وڵاتانە دەکات. زانکۆی سۆران لە سەر ئاستی لۆکاڵ، ناشناڵ و ئینتەرناشناڵ ناسراو و دانپێدانراوە. لە ناو ڕیزبەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ زانکۆکان، وەک ڕیزبەندییەکانی وێبۆمەتریکس، وێبۆساینس و کیوئێس تۆمار کراوە. لەوەتەی زانکۆی سۆران دامەزراوە، بە بەردەوامی هەنگاوی بۆ پێشەوە ناوە. هەموو جار لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕیزبەندییەکاندا، پلەبەندیی زانکۆ زیاتر هەڵدەکشێت.