سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، به ته‌واوی ئاماده و ده‌روه‌سته بۆ هاریكاری كردنی قوتابییان و به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پڕۆفێشناڵ له نێوان ئه‌زموونه ئه‌كادیمییه‌كان و ئامانجه‌كانی كاركردن. سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، سه‌رچاوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كار و پڕۆگرام و زانیاری به‌رفراوانی ئه‌و لایه‌نه ته‌رخان ده‌كات، بۆ زیادكردنی به‌هره ته‌كنیكی و كه‌سییه‌كانی قوتابییه‌كان. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، كه بتوانن به‌هره‌كانی خۆیان له بواری كاركردن له كه‌رته تایبه‌تییه‌كاندا، به‌ره‌وپێش به‌رن و پێویستییه‌كانی ئه‌و لایه‌نه له هه‌رێمی كوردستاندا، پڕ بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پیشانه‌ی كه‌وا به درێژایی ژیان سوودی لێ ده‌بینن و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی كه‌رته تایبه‌تییه‌كان و به‌هێز كردنی لایه‌نی ئابووری هه‌رێم و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كرێكاران له ڕێگه‌ی بونیادێكی ئه‌كادیمییه‌وه. سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، پشتگیری قوتابییان و ده‌رچووان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سود وه‌رگرن له هه‌ماهه‌نگییه‌كی درێژماوه له نێوان زانكۆكان و كه‌رته تایبه‌تییه‌كان. سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، ته‌رخانكراوه بۆ دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان ده‌سكه‌وتی ئه‌كادیمی ده‌رچووان و داهاتوویه‌كی سه‌ركه‌وتوو له بواری كاركردن، به ئه‌زمونێكی شیاو له دوای ده‌رچوون، له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردێكی به‌رز له به‌هره‌ی پڕۆفێشناڵ و ده‌ستكه‌وتی ئه‌كادیمی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كارانه‌ی، كه‌وا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حه‌ز و توانا و به‌هره پڕۆفێشناڵه‌كانیانه.