"د. موسڵح مستهفا" له چهند دێڕێكدا (سەرۆکی زانکۆی سۆران)
• بڕوانامەی دکتۆرای لە "ثيؤلؤجى" هەیە.
• لە ساڵانی 1994-1995 یەکەم ناوەندی کولتووری لە چۆمان دامەزراند.
• لە ساڵی 2005 یەکێک بووه لە دامەزرێنەرانی "کوڕبەندی هزری ئیسلامی".
• ئەندامی ئەو لیژنە باڵایەیە، کە ئەرکهكهی بریتییە لە ئەنجامدانی ڕیفۆرم لە "یاسای مهدهنی" دا.
• ئەندامی ئەو لیژنە باڵایەیە، کە ئەرکهكهی بریتیە لە ئەنجامدانی ڕیفۆرم لە یاسای "توندوتیژی خێزانی"دا.
• دامەزرێنەر و سەرۆکی زانکۆی سۆرانە.
• لە ساڵی 2015 یەکێک بوو لە نووسەرانی پێشەکییەکەی "پرۆژەی بۆلۆنیا" کە تایبەتە بە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
• چەندین ووتار و وانەی وتووهتهوه لە بۆنە و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکاندا.
چەندین ڕێکەوتننامەی لێکتێگەیشتن و هاوبەشی ستراتیژی ئەنجامداوە، لەوانە:
•ڕێکەوتننامەی کردنەوەی سەنتەری گەشەپێدانی زمانەوانی و ئەکادیمی "کڵاد" لەگەڵ زانکۆی مارجۆن، ئیستاش لەگەڵ زانکۆی لیستهر.
• ئیمزاکردنی نەخشە ڕێگای كردنهوهی کەمپەسی زانكۆی لێستهر له زانكۆی سۆران (بۆ یەکەم جارە ئەم جۆرە ڕێکەوتننامەیە لە عێراق بکرێت).
• دامەزراندنی سەنتەری تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی "پێرسن" لەگەڵ زانکۆی لیستەر
• ئیمزاکردنی ڕێکەوتننامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانكۆی ناوەندی کالیفۆرنیا
• ئیمزاکردنی ڕێکەوتننامەی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی لوند
• دامەزراندنی سەنتەرێک بە هاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو لێکۆڵینەوهی تایبهت به "جێندەر"
• واژۆكردنی كردنهوهی یهكهمین پرۆگرامی بهشی كوردناسی له ئهمهریكا لهگهل زانكوی (UCF " The University of Central Florida