خزمەت گوزاری کۆمپیوتەر

 

زانکۆی سۆران بە خۆشحاڵییەوە ڕادەگەیەنێ، کە قۆناغی دواتری لە پەرەپێدانی بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا، بریتیە لە دابینکردنی تابلێت بۆ گشت فێرخواز و کارمەندەکانی زانكۆ، تاوەکو بتوانن ئینتەرنێت بەکاربهێنن و وانەکانیان بە شێوەی ئۆنلاین دابەزێنن و چەندین سودی تر وەرگرن. هەروەها زانکۆی سۆران هۆڵێکی تایبەتی هەیە لە ناو کتێبخانەدا، کە بوار بۆ فێرخوازان دەرەخسێنێت تاوەکو ئه‌ركه‌ پێسپێردراوه‌كان و پرۆژەکانیانی تیَدا ئەنجام بدەن. هەر لەم هۆڵەدا، چەند کۆمپیوتەرێک پڕکروان لە بەرنامەی جۆراوجۆر و یاریدەدەر، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن. بۆ نموونە بەرنامە هەیە کە دەقەکان دەخوێنێتەوە و سوودی زۆری هەیە بۆ نابینایان. ئەمەش وا دەکان کە گشت فێرخوازان بە یەکسانی بتوانن دەستیان بەگشت بابەتەکان بگات و سودیان لێ وەرگرن.