به‌شی وه‌رگێڕان
ئامانج:
- كۆكردنه‌وه‌ی وه‌رگێڕه‌كانی زانكۆی سۆران به هه‌موو زمانه بیانییه‌كانه‌وه.
- پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی چاپكردنی كۆمه‌ڵێك كتێبی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له هه‌موو به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتییه‌كانی زانكۆی سۆران.
- وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی زاراوه‌كانی زانسته مرۆڤایه‌تی و به‌شه زانستییه‌كان به تایبه‌تی ئه‌و به‌شانه‌ی له زانكۆی سۆراندا هه‌ن.
- وه‌رگێڕانی به‌شێكی گرنگی ئه‌و ڕینمایی و پێوه‌ره ستانداردانه‌ی، كه وه‌ك مێتۆدی نوسین و لێكۆڵنه‌وه‌ی بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌نوسرێن و له كوردیدا نین یان كه‌من.
- به‌ستنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی هه‌موو فاكه‌ڵتییه‌كانی زانكۆی سۆران به سه‌نته‌ری هه‌ندرێن، بۆ ڕاسپاردنی پێویستییه‌كانی به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتییه‌كان بۆ وه‌رگێڕان و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رچاوه‌ی پێویست .
- وه‌رگێڕانی ڕێنماییه‌كان له ڕێی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆرانه‌وه بۆ چه‌ندین زمانی پێویست، كه به پێی گشتاندنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، بۆ فاكه‌ڵییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌نێردرێن.
ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیار:
- ڕاسپاردنی وه‌رگێڕه‌كانی زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ بۆ وه‌رگێڕانی بابه‌تی پێویست بۆ چاپ و ماڵپه‌ڕی زانكۆ، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌شی توێژینه‌وه و ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و سه‌نته‌ر، ده‌بێت .
- بایه‌خدان به‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به كولتووری كوردییه‌وه.
- دیاریكردنی چه‌ند ڕێنمایێكی پێویست وه‌ك ڕێباز (مێتۆد) بۆ چۆنیه‌تی وه‌رگێڕانی زمانه بیانییه‌كان بۆ زمانی كوردی.
- وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری كوردی بۆ زمانه بیانییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كولتوور و ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری كوردیش، بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانه‌وه.
- سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌شی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن.
- وه‌رگێڕانی هه‌ندێ بابه‌تی ماڵپه‌ڕ بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی.