(هیچ بەربەستێک ناکەینە بیانوو بۆ کار نەکردن)
هەمبانەی کار‌و چالاکییەکان - وێنە
وتەی بەخێرهاتن
به‌ناوی خوای گه‌وره
هێژایان، خوشك و برایانی خۆشه‌ویست …
نزیکەی نۆ ساڵە زانكۆی سۆران ئه‌زموونێكی نوێی له خه‌باتی رۆشنبیری و په‌روه‌رده و فێركردندا هێناوه‌ته ئاراوه. ده‌ستكه‌وته‌كانی زانكۆی سۆران مایه‌ی شانازین، نه‌ك ته‌نها بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران و كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م وڵاته و هه‌موو كوردێك له‌هه‌ر كوێیه‌كی دونیا بێت. له دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ زانكۆ و ئه‌كادیمیسته بییانییه‌كان، ئه‌وه دووپات كراوه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌رای ته‌مه‌نی كورتی "زانكۆی سۆران خه‌ونی كردووه به واقع".
له‌كاتی ئێستادا، زانكۆی سۆران خاوه‌ن پێنج فاكه‌ڵتییه، كه بریتیین له‌مانه : فاكه‌ڵتیی زانست، فاكه‌ڵتیی ئه‌ندازیاری، فاكه‌ڵتیی یاسا، فاكه‌ڵتیی ئاداب و فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده. زۆربه‌ی كاره‌كانی كه‌مپه‌سی زانكۆی سۆران له "دێڵزیان " ته‌واوبوون و هیوادارین له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، هه‌موو فاكه‌ڵتییه‌كان بگوازینه‌وه بۆ ئه‌وێ. له‌هه‌مان كاتدا ده‌ستمان به پرۆسه‌ی بیناكردنی كه‌مپه‌سی "به‌نی باپشتیان "له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 1000 دۆنم كردووه و له داهاتوودا پلانی ئه‌م كهمپهسه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌ندازیارانی ئه‌و كۆمپانیا خۆماڵی و بیانییانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی كهمپهسهكه ده‌كه‌ن، سهرسورِمانی خۆیان به ده‌لالی و قه‌شه‌نگی باڵاخانه‌كان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌ربریووه، كه پێیان وایه ئه‌م كهمپهسه ده‌بێته یه‌كێك له دیارترین و جوانترین كهمپهسهكانی زانكۆ له جیهاندا. بە داخەوە، لە کات و ساتی ئێستادا، بە هۆی قەیرانی داریی لە هەرێمی کوردستان، کارەکانی ئەم کەمپەسە ڕاوەستاوە بۆ کاتێکی نادیار.
ئازیزانی تینووی زانست و زانین …
زانكۆی سۆران هه‌میشه هه‌وڵیداوه پردێك بێت بۆ گرێدانی په‌یوه‌ندیی زانستی و ئه‌كادیمی له نێوان زانكۆكانی كوردستان و جیهان. به‌ڵێ، له حه‌وت به‌هاری ته‌مه‌نیدا، زانكۆی سۆران پێشه‌نگی ڕه‌وتی ئه‌كادیمییه له كوردستان له په‌یوه‌ندیی زانستی له‌گه‌ڵ به‌ناوبانگترین زانكۆیهكانی دونیا. له‌گه‌ڵ چه‌ندین ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا له په‌یوه‌ندیداین و چه‌ندین توێژنه‌وه‌ی هاوبه‌شیش له نێوان مامۆستایانی ئێمه و ئه‌وان ئه‌نجامدراون و بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئێستا زانكۆی سۆران ماڵی زۆرترین مامۆستا و پسپۆری بیانییه له كوردستان و عێراق.
به‌رێزان …
بنه‌مای كاری به‌كۆمه‌ڵ و پشتبه‌ستن به تیمی كاركردن، نهێنی سه‌ركه‌وتنی (زانكۆی سۆران)ه.
ئێمه وه‌كو خێزانێك كار له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده ستراتیجی و زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆ ده‌كه‌ین. له ئه‌نجامی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ی به‌رێوه‌بردنه، ئه‌مڕۆ زانكۆی سۆران ناوێكی دیاره له سه‌ر ئاستی زانكۆیهكانی هه‌رێم. به‌هۆی چاڵاكی و په‌یوه‌ندییه‌كان و كواڵێتی زانستی له كاره‌كانمان، له دوایین ریزبه‌ندی ئه‌كادیمی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، زانكۆی سۆران پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی زانكۆیهكانی كوردستانه به‌ده‌ست هێناوه.
خۆشه‌ویستان …
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا، توانیومانه زانكۆی سۆران بكه‌ینه پێگه و مینبه‌ری هه‌موو فێرخواز و ڕۆشنبیرێك. زانكۆی سۆران داهاتویه‌كی گه‌وره چاوه‌ڕوانیه‌تی، داهاتویێك كه ده‌بێته جێگای شانازی و سه‌ربه‌رزی بۆ مێژوو. ئێمه ده‌مانه‌وێت زانكۆی سۆران بكه‌ینه نموونه‌یه‌كی مۆدێرن له شۆڕشی زانستی و ئه‌كادیمی و پێشه‌نگی ڕه‌وتی زانست و مه‌عریفه له كوردستان و عێراق.
له كۆتاییدا هیواخوازین ئێوه‌ی به‌رێز هاوكارمان بن له درووستكردنی فه‌زایه‌ك، كه تێیدا خۆری ئایینده‌یه‌كی ڕووناك له ڕایه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌رده‌كه‌وێت. تێگه‌یشتن و پاڵپشتی مه‌عنه‌وی ئێوه، گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته بۆ پێشكه‌وتنی ئێمه. ئیتر به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش و دوارۆژێكی پڕشنگدار له خه‌باتی زانست و زانین.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم
براتان
د.موسڵح مسته‌فا
سه‌رۆكی زانكۆی سۆران