نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی زانكۆدایه، تایبه‌ته به ئه‌نجامدان و سه‌رپه‌رشتیكردن و ڕاپه‌ڕاندنی كار و چالاكییه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه له نێوان سه‌رۆكی زانكۆ و هه‌موو یه‌كه كارگێڕییه‌كانی زانكۆ و فاكه‌ڵتییه‌كان و هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی، كه پێیانه‌وه گرێدراون و هه‌روه‌ها به‌رپرسه له ڕوونكردنه‌وه وكۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێویست به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی بڕیاره‌كان وڕوونكردنهوهیان.
كار و چالاكییه سه‌ره‌كییه‌كانی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ
1. رێكخستن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پێش هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌ن.
2. ئاماده‌كردن و نووسینی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
3. ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی تایبه‌ت به سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری فاكه‌ڵتییه‌كان و سه‌رۆك به‌شه‌كان.
4. ناردنی نووسراو بۆ وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
5. نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ خامه‌ی نهێنی زانكۆیه، واته هه‌ر نووسراوێكی نهێنی له زانكۆ ده‌ربچێت یان وه‌ربگێرێت ده‌بێت له رێگه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆوه بێت.
6. سه‌رپه‌رشتی كردنی نووسینگه‌ی ڕاگری فاكه‌ڵتییه‌كان. واته كاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ له گه‌ڵ نووسینگه‌ی ڕاگری فاكهڵتییهكانه و هه‌ر نووسراوێك یان كارێك له نووسینگه‌ی ڕاگری فاكه‌ڵتییه‌كان هه‌بێت، ده‌بێت نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ كاری پێویستی بۆ ئه‌نجام بدات، وه‌ك: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆنووسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فاكه‌ڵتییه‌كان، ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی تایبه‌ت به ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتن و ده‌ست به‌كاربوونی راگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان وپێكهێنانی لێژنه‌ی جۆراوجۆر.. .
7. نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ، كاری پێویست بۆ هه‌موو ئه‌و نووسراوانه ده‌كات، كه له نووسێنگه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رده‌چن، وه‌گ: گشتاندن، ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی، یان پێكهێنانی لێژنه...
8. رێكخستنی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه كارگێڕییه‌كانی زانكۆ و فاكه‌ڵتییه‌كان و هه‌روه‌ها ڕێكخستنی كۆی ئه‌و داواكارییانه‌ی، كه له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆوه ده‌كرێن، بۆ بێنینی سه‌رۆكی زانكۆ.
9. ڕێكخستنی خشته‌ی گه‌شت و ده‌رچوونه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ و ئاماده‌بوونی له كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسه‌كان.
10. هه‌ر كار و چالاكیه‌كی تر، كه له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه پێی رادهسپیردرێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ پێكهاتووه له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه:
1. به‌شی سكرتاریه‌ت
2. به‌شی ئه‌رشیف
3. به‌شی كارگێڕی و به‌دواداچوون
1. به‌شی سكرتاریه‌ت:
ئه‌م به‌شه هه‌ڵده‌ستێت به ڕێكخستنی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونی و ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ئاگادار كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ له‌و په‌یوه‌ندییانه. ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ له ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داوای سه‌ردان ده‌كه‌ن روون كردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كان. هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به نووسراوه‌كاندا ده‌كات ،پێش ئه‌وه‌ی بچنه لای سه‌رۆكی زانكۆ به‌مه‌به‌ستی واژَو كردنیان.
2. به‌شی ئه‌رشیف:
ئه‌م به‌شه به‌رپرسه له پاراستن و به دیكۆمێنت كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ڵده‌ستێت به تۆماركردنی به‌ڵگه‌نامه هاتوو و ده‌رچووه‌كان ڕێكخستنیان به پێی گرنگی و تایبه‌تمه‌ندییان. هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به دانانی پێرست و نیشانه‌ی تایبه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زانیارییه‌كان به ئاسانترین شێوه.
3. به‌شی كارگێڕی و به‌دواداچوون:
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ركرده و وه‌رگرته‌ی نهێنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هه‌ڵده‌ستێت به ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی تایبه‌ت به سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ركانی و ڕاگڕی فاكه‌ڵتی وسه‌رۆك به‌شه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه هه‌ڵده‌ستێت به نووسین و ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژێنه‌وه‌ی زانستی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆنووسه‌كانی ئه‌نجومه‌نی فاكه‌ڵتییه‌كان و ناردنی نووسراو بۆ وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
پێوه‌ندی:
به‌ڕێوه‌به‌ر: هێرش عه‌زیز خورشید
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 07504255657
له یه‌كشه‌ممه‌وه تا پێنجشه‌ممه، كاتژمێر 8:30 به‌یانی تا 2:45 ئێواره.