زانكۆی سۆران
زانكۆی سۆران له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2009 به فه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا. زانكۆی سۆران هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه، به دنیابینییه‌كی كراوه و به سه‌رنج چڕ كردنه‌وه له سه‌ر كواڵیتی زانست و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و سوود وه‌رگرتن له هێز و توانای ئه‌كادیمیی مامۆستایانی شاره‌زای ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌وڵی داوه نموونه‌یه‌كی نوێ له ئه‌زموونی دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمی پێشكه‌ش بكات. هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی كه‌می ته‌مه‌نیدا توانیویه‌تی ببێته جێی سه‌رسامی زۆر كه‌س و پێشبینی داهاتوویه‌كی گه‌شی بۆ ده‌كرێت، نه‌ك ته‌نها له ئاستی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی ناوچه و دنیاشدا. زانكۆی سۆران خاوه‌نی پێنج فاكه‌ڵتی و زیاتر له سێ هه‌زار قوتابی و 300 مامۆستایه.