هەلی توێژینەوە لە زانکۆی سۆران، کوردستان
سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی سۆران، بۆ ساڵی ئەکادیمی ٢٠١٥-٢٠١٦ ، کە لە ١ی ئەیلولی ٢٠١٥ دەست پێدەکات، لە سەر بنەمای پێشبڕکێ چەند هەلێکی کار پێشکەش بە توێژەرە گەنج و خاوەن ئەزموونە ئەکادیمییەکان دەکات، لەم بوارانەی خوارەوە:
زانستی جیۆپەتڕۆڵیۆم: Organic Geochemistry ، Sedimentology ، Basin Analysis and Modelling ، Well-Logging and Formation Evaluation.
زیندەوەرزانی: Environmental Sciences، Microbiology ، Molecular Biology.
زانستی کۆمپیوتەر: Biometrics ، Human Kinematics
بیرکاری: Mathematical Modelling
گرێبەستی ئەم کارە ئاسانکاری هاتووچۆ و ساڵانە یەک بلیتی هاتن و چوون لەگەڵ خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی ناوخۆیی و ئاسانکاری نیشتەجێبوون لە نێو زانکۆ و پشوویەک بۆ ماوەی یەک مانگ بە مووچەی تەواو، لە خۆدەگرێت. گرێبەستەکە ساڵانە نوێ دەکرێتەوە مووچەکەش بەپێی ڕێککەوتنی هەردوولا دەبێت.
شایانی باسە سۆران شارێکی سەرنج ڕاکێش ،و پڕ لە دیمەنی شاخاوییەو چەندین هاوینە هەواری دڵگیری تێدایە.
پێشکەشکردن لەلایەن هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و کەسانی خاوەن ئەزموون لە بوارەکانی تاقیگە و ئامێرە پێوەندیدارەکانی توێژینەوە، جێگای بایەخ دەبێت..
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، تکایە زانیاری کەسیی (CV) و کۆپییەکی بروانامە بنێرن بۆ ئەم ناونیشانانەی خوارەوە:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
شوێنەکان هەر بەتاڵ دەبن تاوەکو کاندیدێک وەردەگیرێت.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی زانکۆی سۆران، سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی زانکۆی سۆران بکەن. پرسیارەکانتان بە خۆشحاڵییەوە لە لایەن "م. دڵگەش سەیدۆ"، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی، وەردەگیرێن:ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.