ئەکادیمی

زانكۆی سۆران و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی نێوده‌وڵه‌تی پەرە بە پەیوەندییە ئەکادیمییەکانیان دەدەن

Sli

 

له‌ درێژه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رێكه‌وتی ١٤/٩/٢٠٢١، تیمێكی شوێنه‌وارناسیی ئه‌ڵمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی  "د. تیم کریگ" له‌ زانكۆی کیل و "د. تۆبیاس هۆڵمز" له‌ زانكۆی ماینتز، سه‌ردانی زانكۆی سۆرانیان كرد و له لایه‌ن به‌ڕێز"د. شێروان شه‌ریف قڕتاس" سه‌رۆكی زانكۆ، پێشوازی لێكرا.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی نێوده‌وڵه‌تی پەرە بە پەیوەندییە ئەکادیمییەکانیان...

زانكۆی سۆران و زانكۆی ساپیێنزا له‌ ئیتاڵیا ئاڵوگۆڕی قوتابی ده‌كه‌ن

Logo Sanp

 

له‌ چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ مه‌به‌ستی ره‌خساندنی هه‌لی په‌ره‌پێدانی تواناكان بۆ قوتابییانی زانكۆی سۆران و، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی ساپیێنزا له‌ ئیتالیا، یاداشتێكی لێكگه‌یشتن واژۆكرا و به‌ پێی ئه‌و یاداشته‌، كۆمه‌ڵێك بواری كاركردنی هاوبه‌ش دیاریكرابوون، له‌ نویترین پێشهاتدا، دوو زانكۆ یه‌كێك له‌ به‌نده‌كانی ئه‌و یاداشتی لێكگه‌یشتنه‌، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاڵوگۆڕی قوتابی له‌ نێوانیان، جیبه‌جێ ده‌كه‌ن.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران و زانكۆی ساپیێنزا له‌ ئیتاڵیا ئاڵوگۆڕی قوتابی ده‌كه‌ن

زانكۆی سۆران كۆنفرانسێک به‌ ناونیشانی كۆنفرانسی مۆدێلی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات

238685618 424011895704585 2124271020920128747 N

 

وا بڕیاره‌ رێكه‌وتی ٩ تا  ١١ی ٢٠٢١، زانكۆی سۆران و شاری سۆران میوانداری كۆنفرانسێكی گه‌وره‌ بكه‌ن.

ئه‌م كۆنفرانسه‌ كه‌ به‌ میوانداری و هاوبه‌شی زانكۆی سۆران و زانكۆی سه‌نتراڵ فلۆریدای ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێ، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ و به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س به‌ڕێوه‌ده‌چێ و سه‌رنجی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ گه‌نجان و رێگاكانی چاره‌سه‌ركردن ده‌دات.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران كۆنفرانسێک به‌ ناونیشانی كۆنفرانسی مۆدێلی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات

به‌شداری شاندێكی زانكۆی سۆران له‌ كۆنفرانسێكی زانستی له‌ زانكۆی دهۆك

Seminar 1

 

رۆژی  یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠٢١، شاندێكی زانكۆی سۆران به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز "د. شێروان شه‌ریف" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ئه‌ندامه‌تی  به‌ڕێزان "د. سیروان جه‌بار ئه‌مین" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و "د. رزگار سه‌عید" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییان، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ كۆنفرانسێكی زانستی تایبه‌ت به‌ شۆڕشی ئه‌یلول، سه‌ردانی زانكۆی دهۆكیان كرد.

درێژەی بابەت: به‌شداری شاندێكی زانكۆی سۆران له‌ كۆنفرانسێكی زانستی له‌ زانكۆی دهۆك

کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی  ئاوڕدانەوەیەك لە دەرهاوێشتەکانی ئەنفال و پرسی جینۆساید لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌ڕێوه‌چوو

Convas

 

رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٨/٦/٢٠٢١، به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان توێژه‌ر و كه‌سایه‌تی له‌ زانكۆ و ناوه‌نده‌ جیاوازه‌كانی دنیا، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌شی زانكۆی سۆران و زانكۆی كۆڤێنتری له‌ به‌ریتانیا به‌ ناونیشانی (چاوخشاندنەوەیەك بە مێژووی ئەنفال و جینۆساید لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمڕۆ: یاده‌وه‌ری به‌كۆمه‌ڵ، قوربانی، مرونەت و شۆکی بەردەوام) به‌ڕێوه‌چوو.

درێژەی بابەت: کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی  ئاوڕدانەوەیەك لە دەرهاوێشتەکانی ئەنفال و پرسی جینۆساید لە ڕۆژهەڵاتی...

پەڕەى 1 لەکۆى 40 پەڕەدا