ئەکادیمی

Slider

 

 

ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣، لە هۆڵی ئیساعیل بێشکچی، بەشی کوردیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی سۆران، بە ناونیشانی: (زمانی دایک و ئاڵنگارییە بەردەوامەکانی) دیدارێكی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، ساز كرد. دیدارەکە، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ میوان، مامۆستا، قوتابی، پسپۆڕ و شه‌یدایانی بواری زمانناسی به‌ڕێوه‌چوو.

Sli

 

ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی کانوونی دوەمی ٢٠٢٣، شاندێکی سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد. شاندەکە بە جیا لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە. گفتوگۆ لە سەر چەند پرسێک کرا و بڕیار لە سەر کاری ئەنجامدانی کاری هاوبەش درا.

1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، ١ـی دیسەمبەری ٢٠٢٢، ڕێوڕه‌سمی سێزده‌یه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی سۆران بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بەڕێوە چوو. لە ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، ھەڵگورد شێج نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، د. ئەمیر چالی، نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومی و حیزبی و ڕێکخراوەیی، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان و کەسوکاریان، ئامادەبوون.

Slider

 

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣، له‌ زانكۆی سۆران دووه‌مین پێشانگای ساڵانەی كتێب کرایەوە. پێشانگاکەدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، ھەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان، مامۆستایان، فەرمانبەران و سەردانیکەران کرایەوە.

SoranUniversity President

 

قوتابیانی خۆشەویست و کەسوکاری بەڕێزیان

مامۆستایانی هێژا و فەرمانبەرانی ماندوونەناس

میوانانی ئازیز و قەدرگران

ئەم کاتە و هەموو کاتێکتان باش و بەخێربێن بۆ ئەم ڕێوڕەسمە پڕ لە شکۆ و شانازییە، کە نەک هەر بە تەنها بۆ زانکۆی سۆران، بەڵکو بۆ تەواوی کوردستان مایەی شانازییە. ئەمڕۆ ئێمە هەموومان لێرەدا کۆبووینەتەوە بۆ بەشداربوون لە خۆشحاڵیی ١٣٨٥ دەرچووی زانکۆکەمان کە توانیویانە سەرکەوتووانە چوار ساڵی خوێندن تێپەڕێنن و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ٢٥ بوار جۆراوجۆدا بە دەست بهێنن.

پەڕەى 3 لەکۆى 49 پەڕەدا