ئەکادیمی

19184117 10212968680641713 5135178 N

 

له‌ درێژه‌ی كارووچالاكی و پێوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا، زانكۆی سۆران به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نستیتیوتی كوردی له پاریس، رێكه‌وتی ٢٢/٦/٢٠١٧،سیمپۆزیۆمێكی نێودەوڵەتیی لەپاریس له‌ باڵه‌خانەی سیناتورەکانی فەرەنسا (Luxembourg Palace) لەژێر ناوی”کوردستان ٢٠٠٣ - ٢٠١٧: لە فیدراڵیزمەوە بەرەو سەربەخۆیی؟“ سازدەکەن.

Tarq Salman

 

مامۆستا و تویژه‌ری به‌توانای زانكۆی سۆران "تارق سه‌لمان لفتە" مامۆستا لە فاکەڵتی په‌روه‌رده‌/ بەشی زانستە گشتیەکان، كه‌ قوتابی دكتۆرایه‌ له‌ زانكۆی شیفڵد له‌ وڵاتی به‌ریتانیا، به‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رده‌وامی، توانی خەڵاتی ئەکادیمی ساڵانەی قوتابیانی زانکۆی (sheffield) ۲٠۱۷ لە ووڵاتی بەریتانیا) بباته‌وه‌.

Sliderr

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٥/٥/٢٠١٧، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح موسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگرانی فاكه‌ڵتییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستا و قوتابی، سێیه‌مین كۆنفرانسی قوتابی، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.

Sliderrrr

 

رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، بەرامبەر بە ٢٢ و ٢٣ی ٥ی ٢٠١٧، بە بەشداری دەیان توێژەری ناوخۆیی و دەرەوە، زانکۆی سۆران کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەژێر ناونیشانی (ئێستا و داهاتووی زمانی دایک لە هەرێمی کوردستاندا) بەڕێوە برد. ئەم کۆنفرانسە، کە بە هاوبەشی لە نێوان بەشی کوردی فاکەڵتی پەروەردە و سەنتەری هەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەی کولتووری رێکخرابوو، یەکەمین کۆنفرانسی بەشی کوردی فاکەڵـتی پەرەوەردە و دووەمین کۆنفرانسی سەنتەری هەندرێن بۆ زمان و توێژینەوەی کولتووری بوو و تێیدا زیاتر لە ٢٥ توێژینەوە پێشکەشکران.

Slider

رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٩/٥/٢٠١٧ لە هۆڵی كافتریای كەمپی نوێی زانكۆی سۆران و لەژێر ناونیشانی (بەزانست و زانیاری ئایندەمان رۆشنتر دەکەین)، بەئامادەبوونی بەڕێزان دوكتۆر "موسڵح مستەفا" سەرۆكی زانكۆی سۆران و "كرمانج عزه‌ت" قایمقایمی قەزای سۆران و یاریدەدەرانی سه‌رۆكی زانكۆ و دوكتۆر "سەردار محیەدین باڵه‌كی" راگری فاكەڵتیی زانست وژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستای زانكۆ و قوتابی، بەشی زانستی كۆمپیوتەر، چوارەمین پێشانگای تەكنەلۆژیای زانیاری كرده‌وه.

پەڕەى 28 لەکۆى 49 پەڕەدا