ئەکادیمی

S Mohammed Sajadi 2016

 

دوو ناوه‌ندى تایبه‌ت به‌ داتابه‌یسى زانستى له‌ سه‌ر ئاستى دنیا، واته‌ "web of science” و “Essential Science Indicator" كه‌ له‌ ریزى باوه‌ڕپێكراوترین داتابه‌یسه‌كانى جیهانن له‌ رووى هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌هاى زانستى لێكۆلێنه‌وه‌كان، دوو لێكۆڵینه‌وه‌ى مامۆستاى به‌تواناى زانكۆى سۆران "م. محه‌ممه‌د سه‌جادى" له‌ ریزى به‌رزترین و نایابترین لێكۆڵینه‌وه‌ى بوراى كیمیا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. شایه‌نى باسه‌ كه‌ مامۆستا محه‌ممه‌د ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌ى له‌ ساڵه‌كانى 2015 و 2016 نووسیون.

Harvarrd

 

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی سۆران له‌ سه‌ڕ جیۆلۆجیای نه‌وتی كوردستان، كه‌ هه‌ر سێ توێژه‌ری به‌توانای زانكۆی سۆران، د. هاوڕێ مه‌نسوربه‌گ، د. ڕوشدی عوسمان، د. كه‌مال یوسف عۆدیشۆ، ڕۆلی كارایان هه‌بوو له‌ ئه‌نجامدانی، دوای ئه‌وه‌ی بوو به‌ یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌ سایتی فه‌رمی ده‌زگای چاپی جیهانی Elsevier زۆررترین داونلۆدی بۆكرابوو، چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی زانكۆی ناوداری "هارڤارد"یش له‌ ئه‌مه‌ریكا،  لیستكراوه‌و پوخته‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

پەڕەى 31 لەکۆى 49 پەڕەدا