ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 2014/11/10 كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ به یاوه‌ری به‌ڕێزان"د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و "د. قه‌یس كاكل" راگری فاكه‌ڵتی ئاداب و "د. به‌نگین ئاوده‌ل" راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و مامۆستا "هیوا كوردستانی" به‌رپرسی پێوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان، له هۆڵی سیمیناری فاكه‌ڵتی ئاداب له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا، كه به سوود وه‌رگرتن له به‌رنامه‌ی تواناسازی مرۆیی حكومه‌تی هه‌رێم، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خوێندنیان ته‌واو كردووه، كۆبووه‌وه.