ئەکادیمی

Slider

 

ڕۆژی چوارشەمە، ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢، شاندێکی باڵای زانستی و ئیداریی شاری پۆلسکی پۆڵەندی، سەردانی زانۆکی سۆرانیان کرد. شاندەکە لەلایەن بەڕێز پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازی کران، کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

Sli

 

شاندێکی باڵای زانکۆی سۆران سەردانی ڕووسیایان کرد. سەردانەکە لە سەر بانگهێشتی فەرمیی زانکۆی کازانی فیدراڵی لە ڕووسیا بوو. لەم سەردانەدا چەندین دەستکەوت بەدیهێنران؛ لەوانە: واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی بەرهەمدار لە نێوان زانکۆی سۆران و زانکۆی کازان.

Sli

 

ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ و ٢٨ی تەمووز، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو. ناونیشانی کۆنفڕانسەکە بریتی بوو لە "چەند خوێندنەوەیەکی مەعریفی بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان". فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران و دامەزراوەی زەکەوات (مۆسسه‌ الزكوات) کۆنفڕانسەکەیان ڕێکخستبوو. لە ماوەی دوو ڕۆژدا و لە چەند پانێڵێکدا هەشتا توێژینەوە پێشکەش کران. لە کۆنفڕانسەکە دەیان توێژەر لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و شەش وڵاتی عەرەبی بەشدار بوون.

Logo1

 

ڕیزبەندیی وێبۆمەتریکس ڕاگەیەندرا

بە گوێرەی نوێترین ڕیزبەندیی زانکۆکان، زانکۆی سۆران لە سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە پلەی سێیەمدایە. ڕیزبەندییەکە مانگی ئابی ئەمساڵ و لەلایەن دامەزراوەی وێبۆمەتریسکەوە ڕاگەیندراوە. هاوکات، زانکۆی سۆران لە نێوان ١٢٢ زانکۆی عێراقیدا پلەی هەژدەیەمینی هەیە.

پەڕەى 6 لەکۆى 49 پەڕەدا