لەم ژمارەیەدا جگە لە تەوەرەیەکی تایبەت بە کۆچ؛ چەندین بابەتی جیاواز و جۆراوجۆر لە کایەکانی مەعریفە و رۆشنبیری بەرچاودەکەون.
ئاژین گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی مەعریفیی وەرزییە، فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سۆران دەریدەکات.
لەم ژمارەیەدا جگە لە تەوەرەیەکی تایبەت بە کۆچ؛ چەندین بابەتی جیاواز و جۆراوجۆر لە کایەکانی مەعریفە و رۆشنبیری بەرچاودەکەون.
ئاژین گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی مەعریفیی وەرزییە، فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سۆران دەریدەکات.
لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەیان توێژینەوەی قوتابیان پێشکەشکەش کران
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ـی ئایاری ۲۰۲۲، كارهكانی دووهمین و دوایەمین ڕۆژی كۆنفڕانسی قوتابیی زانكۆی سۆران سهركهوتووانه كۆتایی هات. له ڕۆژی دووهمدا، كۆنفڕانسهكه لە کەمپەسی دێلیزیانی زانکۆ بەڕێوەچوو و توێژینەوەکانی قوتابیانی فاكهڵتییهكانی پهروهرده، ئاداب، زانست و ئهندازیاری پێشکەش کران. سەرجەم بەش و بڕگەکانی کۆنفڕانس، لە ژێر چاودێریی پ. ی. د. شێروان شهریف قوڕتاس، سهرۆكی زانكۆی سۆران، لیژنەی باڵای کۆنفڕانس و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو. كۆنفڕانسی قوتابی زانكۆ، ئەمساڵ لە ژێر درووشمی "بهربهستهكان تێكدهشكێنین" و بە بەشداریی ٨٦ قوتابیی توێژەرەوە بەڕێوەچوو.
لە دەستکەوتێکی دیکەی نێودەوڵتیدا، زانکۆی سۆران دەبێتە براوەی گەورەترین گرانتی ڕێکخراوی ئایرێکسی نێودەوڵەتی. بەم بۆنەیەشەوە ڕێکخراوەکە پیرۆزبایی لە زانکۆی سۆران دەکات. بە گوێرەی ئەم بردنەوەیە، لە زانکۆی سۆران سەنتەرێکی توێژینەوەی ئابووری دادەمەزرێت کە لە سەر ئاستی عێراق و لە جۆری خۆی یەکەم و تاکە سەنتەر دەبێت.
ئهمڕۆ چوارشهممه، ١١ـی ئایاری ٢٠٢٢، له فاكهڵتیی ئادابی زانكۆی سۆران، دیداری مەولەوی بەڕێوەچوو. دیدارەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرهەمەکانی شاعیری ناوداری کورد، مەولەوی ڕێکخرابوو. لە دوو پانێڵدا، ٧ باس سەبارەت بە کتێبەکانی مەولەوی، لەوانەش دیوانە شیعرییەکەی، عەقیدەی مەرزیە، فەوائیح و فەزیلە پێشکەش کران. دیداری مەولەوی بە هاوبهشی لەلایەن بهشهكانی زمانی كوردی و عەرەبی له فاكهڵتیی ئاداب ڕێکخرابوو.
ڕۆژی چوارشەممه، ۲۷ـی نیسانی ۲۰۲۲، سیمپۆزیۆمی ڕۆڵی زانکۆی سۆران لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ بەڕێوەچوو. سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن فاکەڵتیی زانستی زانکۆی سۆران ڕێکخرابوو. هەر یەکە لە بەڕێزان پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆ، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، بەرپرسانی تەندرووستی، سەرۆكی بەشه زانستییەكان و ژمارەیەکی بەرچاو له مامۆستایان و قوتابیانی فاكەڵتییەکان ئامادەبوون.