ئەکادیمی

زانكۆی سۆران به‌شداری كۆنفرانسی ئاماده‌كاریی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانكۆكانی ٢٦ وڵات ده‌كات

Sli

 

له‌سه‌ر بانگهێشتی زانكۆی دولموپونار له‌ شاری كوتاهیه‌ی وڵاتی توركیا، به‌ڕێز "د.هێمن عومه‌ر" به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، له‌ ڕۆژانی ٢٧ و٢٨ی ٢ی٢٠١٩ به‌شداری كرد له‌ كۆنفڕانسی ئاماده‌كاریی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانكۆكانی ٢٦ وڵات، نوێنه‌رانی زیاتر له‌ حه‌فتا زانكۆی نێو 26 وڵاتی ئاسیا، ئه‌فریقیا و ئه‌ورووپا به‌شداربوون. له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا، وێڕای ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆكان، زانكۆی سۆران به‌ نوێنه‌ری زانكۆكانی دیكه‌ ناسێندرا و جه‌خت له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌ زانستییه‌كانی نێوان زانكۆكان كرایه‌وه‌ و له‌ نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی دولموپناری توركیاش، یادداشتی سه‌ره‌تایی لێكتێگه‌یشتن واژوو كرا.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران به‌شداری كۆنفرانسی ئاماده‌كاریی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانكۆكانی ٢٦ وڵات ده‌كات

زانكۆی سۆران و زانكۆی كوردستان له‌ سنه‌، یاداشتێکی لێکگەیشتنیان واژۆكرد

51910937 1890681424393891 8165711575433347072 N

 

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٢/٢/٢٠١٩، شاندێكی زانكۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز "د. فەردین ئەخلاقیان" سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان، سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كرد و له‌ لایه‌ن شاندێكی زانكۆی سۆرانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆ، پێشوازی لێكرا.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران و زانكۆی كوردستان له‌ سنه‌، یاداشتێکی لێکگەیشتنیان واژۆكرد

به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان توێژه‌ر، سیمپۆزیەمی تایبەت بە شێرپەنجە بەڕێوەچوو

Sli

 

 رۆژی  دووشەممە رێککەوتی ٤/٢/٢٠١٩، كه‌ هاوكاتی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌یه‌، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگری فاكه‌ڵتییه‌كان و  سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر، مامۆستا و قوتابی، سیمپۆزیەمی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، بەناونیشانی (The first Symposium on Cancer Research & Database Development in Kurdistan)، كه‌ كاری هاوبه‌شی فاكه‌ڵتی زانست و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی بوو، ده‌ستیپێكرد.

درێژەی بابەت: به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان توێژه‌ر، سیمپۆزیەمی تایبەت بە شێرپەنجە بەڕێوەچوو

كۆنفڕانسی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

Slider

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٦/٢/٢٠١٩، له‌ هۆڵی كۆنفرانسی فاكه‌ڵتی زانست،  به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ راگر و قوتابی و مامۆستایان و هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی ئیداری ده‌ڤه‌ره‌كه‌، كۆنفڕانسی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی یاسایی و سیاسی فاكه‌ڵتی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی رێكخرابوو، به‌ڕێوه‌چوو.

درێژەی بابەت: كۆنفڕانسی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سیمپۆزیه‌می نێوده‌وڵه‌تی (تراژیدیای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) به‌ڕێوه‌چوو

Sli

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠/١/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ راگری فاكه‌ڵتییه‌كان، مامۆستا و قوتابییان و كۆمه‌ڵێك میوان و توێژه‌ری بیانی، له‌ هۆڵی كۆنفرانسی فاكه‌ڵتی زانست، سیمپۆزیه‌می نێوده‌وڵه‌تی (تراژیدیای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)، به‌ڕێوه‌چوو.

درێژەی بابەت: سیمپۆزیه‌می نێوده‌وڵه‌تی (تراژیدیای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) به‌ڕێوه‌چوو

پەڕەى 9 لەکۆى 37 پەڕەدا