ئەکادیمی

له‌ كه‌مپه‌سی ئه‌لیكترۆنیدا: قوتابی دەتوانیت لە هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنێک، دەستی بەو بابەت و زانستانه‌ رابگات، کە زانکۆ پێشکەشیان دەکات و، هه‌روه‌ها پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یدا، زۆر ئاسانتر، خیراتر و به‌هێزتر ده‌بێ.

Campus

 

م. بنار ئازاد: ئەرکی زانکۆکانە، کە هەم زووتر خۆیان بکه‌ن بە ئەلیکترۆنی  و هەم ژێرخانی زانستی و تەکنیکی و کولتووریش بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی بوارەکانی دی فەراهەم بکه‌ن.

درێژەی بابەت: له‌ كه‌مپه‌سی ئه‌لیكترۆنیدا: قوتابی دەتوانیت لە هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنێک، دەستی بەو بابەت و...

وەزارەتی تەندرووستی و زانکۆی سۆران لە رێگەی توێژینەوەیەکی زانستییەوە، بەرەو رێکارێکی نوێی بەرەنگاربوونەوەو کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا  هەنگاودەنێن

Logo

 

لە سەرووبەندی خێرا تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا و، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەیەکی جدی ئەو ڤایرۆسە و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان،  لە چوارچێوەی هەوڵێکی زانستی هاوبەش و کەموێنەدا لەسەر ئاستی کوردستان، وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی سۆران، پڕۆژەیەکی هاوبەش بە ناونیشانی  "شیکاری داتای کۆڤید-١٩ و پێشبینیی ئاڕاستەی بڵاوبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان" دەستپێدەکەن.

درێژەی بابەت: وەزارەتی تەندرووستی و زانکۆی سۆران لە رێگەی توێژینەوەیەکی زانستییەوە، بەرەو رێکارێکی نوێی...

زانكۆی سۆران تاقیگه‌یه‌كی پشكنینی ڤایرۆسی covid19 ی له‌ شاری سۆران دامه‌زراند

Sli

 

وه‌زیری ته‌ندرووستی: به‌ دامه‌زراندنی ئه‌م تاقیگه‌یه‌ له‌ لایه‌ن زانكۆی سۆرانه‌وه‌، شاری سۆران ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین قه‌زا له‌ سه‌ر ئاستی عێراق، كه‌ خاوه‌نی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌.

پارێزگاری هه‌ولێر: " شانازی ده‌كه‌ین له‌ شاره‌كه‌ی ئێمه‌ زانكۆیه‌ك هه‌یه‌، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ دۆخێكی هه‌ستیار و ناسك، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان به‌شداره‌".

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران تاقیگه‌یه‌كی پشكنینی ڤایرۆسی covid19 ی له‌ شاری سۆران دامه‌زراند

مامۆستایەکی زانکۆی سۆران بە یەکێک لە ١٠٠ سەرکردەکانی بواری پەروەردە دەستنیشان دەکرێت

Kakebra 2

 

دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ گۆڤاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پاش ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ بواری په‌روه‌رده‌ییدا، كاریگه‌ری خۆی نیشاندا، مامۆستا "کاروان کاکەبرا كاكه‌مه‌د" مامۆستا لە بەشی دەروونزانی فاکەلتی ئاداب، لەلایەن ده‌زگای (Global Forum of Education and Learning)، له‌ ئاستی جیهاندا، وەکو یەکێک لە ١٠٠ سەرکردەکانی بواری پەروەردە دەستنیشانکرا.

درێژەی بابەت: مامۆستایەکی زانکۆی سۆران بە یەکێک لە ١٠٠ سەرکردەکانی بواری پەروەردە دەستنیشان دەکرێت

پەڕەى 2 لەکۆى 37 پەڕەدا