دەستنووسخانەی زانكۆی سۆران، ئەرشیڤ و دەستنووسەكانی (ژابا) كۆدهكاتهوه
لە هەوڵێكی كەم وێنەی دەستنووسخانەی زانكۆی سۆران و لە ئەنجامی پەیوەندییەكانی دەستنووسخانە بە ناوەندەكانی كوردناسی و ئەرشیڤخانەكان، وێرای كاركردن لە ئەرشیڤخانەی عوسمانی لە توركیا و ساغكردنەوە و لیكۆڵینەوەی چەندین بەرهەم و دەستنووسی كوردی، لە سۆنگەی گرنگیی و پێویستی ئەو دەستنووسە كوردییانەی لەلایەن رۆژهەڵاتناسەكانەوە پارێزراون و، ههروهها له پێناوی هێنانەوەیان بۆ ناو ناوەندە ئەكادیمییەكانی كوردستان، دەستنووسخانەی زانكۆی سۆران دوای ههوڵێكی زۆر، تا ئێستا توانیویەتی وێنەی زیاتر لە هەشتا دەستنووسی كوردی بەدەست بهێنێ،