ڕۆژی ٢٩/٩/٢٠١٤، له هۆڵی بۆنه‌كانی شاری سۆران، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمیی كوردستان و بیانی و بنه‌ماڵه‌ی قوتابییانی ده‌رچوو، له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، زانكۆی سۆران پۆڵێك قوتابی دیكه‌ی پێشكه‌ش به كوردستان كرد.
سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، كه له لایه‌ن "مامۆستا سیروان"ـه‌وه خوێندرایه‌وه.
دوای چه‌ند ساتێك به بێده‌نگی وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، وتاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوان له لایه‌ن "د. یادگار ڕه‌سوڵ باڵه‌كی"یه‌وه، خوێندرایه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵا وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی میوانه‌كان و سوپاسكردنی كه‌سوكاری قوتابییان و پیرۆزباییكردنی له قوتابیانی ده‌رچوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می ڕه‌نج و تێكۆشانی زۆری مامۆستایان و قوتابیانه."د. یادگار ڕه‌سوڵ" گووتیشی "هیوادارین به‌ری ڕه‌نج و ماندوو بوونتان ببێته مایه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ وڵات و، هه‌ریه‌كه‌تان له چوارچێوه‌ی پسپۆریی خۆتانه‌وه به‌شداری كاراتان له بووژاندنه‌وه و بنیادنانی كوردستانێكی ئاوه‌دان هه‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوپاسێكی زۆری هه‌موو مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكه‌مان ده‌كه‌ین، كه ته‌واوی هه‌وڵ و كۆششی خۆیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی ئازیز به‌م قۆناغه‌ی ئێستا بگه‌ن.
دوای ئه‌وه نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز"د. حه‌مید ده‌ربه‌ندی" وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بۆ ئاماده‌بوون له‌و رێوڕه‌سمه‌دا، پیرۆزبایی له قوتابییان و كۆی ستافی زانكۆی سۆران كرد. به‌ڕێزیان له قسه‌كانیدا، باسی رۆڵی گرنگی زانکۆی سۆرانی کرد لە ماوەی کەمی تەمەنی خۆی کە باشترین بەش و پسپۆری نوێی کردوونەتەوە و هیواشی خواست، كه قوتابییان بتوانن به زوویی هه‌لی كار بدۆزنه‌وه و له‌مباره‌وه پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی له‌و باره‌وه، دوپات كرده‌وه.
پڕۆفیسۆر "مایكڵ گونته‌ر" ، كوردناس و ئه‌كادیمی به‌ناوبانگی ئه‌مریكا و شاره‌زای مه‌سه‌له‌ی كورد، كه وه‌كو میوان ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه بوو، وتارێكی له ژێر ناوی "بنه‌مای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان" پێشكه‌شكردوو خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه به‌شداری له‌م ئاهه‌نگه‌ی قوتابیانی زانكۆی سۆران ده‌كات و تیشكی خسته سه‌ر پرسێكی گرنگ ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا باسی له سه‌ربه‌خۆیی و دروستبونی ده‌وڵه‌ت كردوو گووتی "دروستكردنی ده‌وڵه‌ت پڕۆسه‌یه نه‌ك پێناسه. ئه‌م پڕۆسه‌یه به ڕۆژێك و دوو ڕۆژ دروست نابێت. هه‌رێمی كوردستان ئێستا خاوه‌نی سه‌رۆك و په‌رله‌مان و حكومه‌ته، خاوه‌نی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، خاوه‌نی دوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی له‌سه‌ر پێدانی ڤیزا هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی "د. یوسف گۆران" وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، له وته‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزباییكردن له قوتابییانی ده‌رچوو و خانه‌واده‌كانیان و ده‌ستخۆشی و سوپاسكردنی مامۆستایان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له ده‌رچواندنی ئه‌م پۆله قوتابییه‌دا ڕایگه‌یاند، كه" خۆشحاڵم كه به‌شداری له ئاهه‌نگی خولی پێنجه‌مینی ده‌رچووانی زانكۆی سۆران ده‌كه‌م". ئه‌وه‌شی گووت "دڵنیام كه له ئاینده‌دا ئێوه ده‌بنه پێشه‌نگی كاروانی پێشكه‌وتنی وڵات و ده‌بنه هێزی بنیاتنه‌ر بۆ بوژانه‌وه‌ی بازاڕی كاری هه‌رێم.
پاشان سه‌رۆكی زانكۆی سۆران "د.موسڵح مسته‌فا" له میانه‌ی وته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ده‌رچووان و كه‌س و كاری قوتابییان كردوو ڕایگه‌یاند "خزمه‌تكردنی ئێوه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو، ئه‌وپه‌ڕی جێگای ڕێز و ستایش بووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا "د. موسڵیح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، گووتی "زانكۆی سۆران سروشتێكی ناوازه‌ی له خه‌باتی زانست و ئهكادیمییا هێناوه‌ته كایه‌وه. زانكۆی سۆران ئێستا له پێشه‌نگی زانكۆكانی كوردستانه و به‌رده‌وامیش له هه‌ڵكشاندایه. ماڵێكی قه‌شه‌نگ و پڕشنگداری بۆ به تواناترین مامۆستا و پسپۆڕی ئه‌كادیمی ئه‌م وڵاته ڕه‌خساندووه، تا به به‌رزترین ئاست خزمه‌تی قوتابیه‌كانمان بكه‌ن". جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه قوتابیانی زانكۆی سۆران په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی چه‌ند زانا‌و بیرمهندێكن، كه له باشترین ئه‌كادیمییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ن.
به‌شێكی دیكه له رێوڕه‌سمه‌كه ته‌رخان كرابوو بۆ په‌یامی قوتابییانی ده‌رچووی ساڵی خوێندنی ٢٠١٣-٢٠١٤ كه له لایه‌ن"فه‌رهاد مسته‌فا"وه خوێندرایه‌وه.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا له لایه‌ن"د. موسڵیح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، خه‌ڵاتێك پێشكه‌ش كرا به "پڕۆفیسۆر مایكڵ گۆنته‌ر".
بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه بریتی بوو له پێدانی خه‌ڵات به پێنج مامۆستای زانكۆی سۆران، كه دوای تێپه‌ڕاندنی چه‌ند كۆرسێك، توانیبوویان بڕوانامه‌ی ماسته‌ری پڕۆفێشناڵ له خوێندنی باڵادا، له وڵاتی به‌ریتانیا به ده‌ست بێنن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پڕۆفیسۆر گۆنته‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ به‌خشین.
شایه‌نی باسه له‌م رێوڕه‌سمه‌دا، زیاتر له ٤٦٠ قوتابی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان وه‌رگرت. ئەم رێژەیەی دەرچوان بڕوانامەکانیان لە چوار فاکەڵتی و لە ١٦ بەش و پسپۆری جیاجیایە.
زانكۆی سۆران نزیكه‌ی ٣ هه‌زار قوتابی هه‌یه و له چوار فاكه‌ڵتی پێكدێت: یاسا، ئاداب، زانست و ئه‌ندازیاری، په‌روه‌رده.
راپۆرت: توانا ته‌ها، یادگار ئیسماعیل
وێنه: عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د