میوانه به‌ڕێزه‌كان
مامۆستایان و قوتابیانی ئازیز
كه‌س و كاری قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كان
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ ڕێوڕه‌سمی پێنجه‌مین خولی ده‌رچوون له زانكۆی سۆران
ئه‌مڕۆ به خۆشحاڵییه‌وه له میانه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، پۆلێكی تر له قوتابییه ئازیزه‌كانمان بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیان پێ ده‌به‌خشرێت. شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین، كه توانیتان سه‌ركه‌وتووانه خوێندنی چوار ساڵه‌تان و هه‌موو پێویستییه‌كانی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ته‌واو بكه‌ن. به‌م بۆنه‌یه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه و خانه‌واده‌كانیشتان ده‌كه‌ین، هیوادارین به‌ری ڕه‌نج و ماندوو بوونتان ببێته مایه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ وڵات و، هه‌ریه‌كه‌تان له چوارچێوه‌ی پسپۆریی خۆتانه‌وه به‌شداری كاراتان له بوژاندنه‌وه‌و بنیادنانی كوردستانێكی ئاوه‌داندا هه‌بێت.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوپاسێكی زۆری هه‌موو مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكه‌مان ده‌كه‌ین، كه ته‌واوی هه‌وڵ و كۆششی خۆیان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی ئازیز به‌م قۆناغه‌ی ئێستا بگه‌ن.
دواجار جێی خۆیه‌تی سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ین ، كه هاوكارمان بوونه له سه‌رخستنی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه. به‌تایبه‌تیش سوپاس بۆ قایمقامیه‌تی قه‌زای سۆران و ئیداره‌ی هۆڵی بۆنه‌كان، بۆ دابینكردنی ئه‌م شوێنه. هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، ته‌ندروستی، به‌رگریی شارستانی، كه وه‌ك هه‌میشه له‌م جۆره ڕێوڕه‌سمانه‌دا هاوكارمانن. هه‌روه‌ها سوپاس بۆكه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵییه‌كان و تێكڕای ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، چ ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ڕووماڵی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ده‌كه‌ن و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین.
دووباره هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن.