رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢١/١٠/٢٠١٤ به ئاماده‌بوونی د.مصلح مسته‌فا سه‌رۆكی زانكۆی سۆران ، كرمانج عزه‌ت قایمقامی سۆران ، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ، راگرانی فاكه‌ڵتییه‌كان و به‌شێك له مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ له كه‌مپی نوێی زانكۆ له دێلزیان، زانكۆی سۆران له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، رێزی له ئه‌رك و ماندووبوونه‌كانی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر "د. هاورێ مه‌نسور به‌گ" گرت، كه له ماوه‌ی نزیك به پێنج ساڵدا، وه‌ك یاریده‌دره‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، كاری كردووه.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان، سه‌رۆكی زانكۆ و قایمقامی سۆران و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگره‌كانی فاكه‌ڵتییه‌كان و نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ وته‌یان پێشكه‌ش كرد و تێكڕا هه‌وڵه‌كانی "د. هاوڕێ"یان چ له رووی زانستی و چ له رووی كارگێڕییه‌وه به‌رز نرخاند و ئاماژه‌یان به رۆڵ و جێ په‌نجه‌ی ناوبراو كرد، له به‌ده‌ستهێنانی به‌شێكی به‌رچاو له ده‌سكه‌وته‌كانی زانكۆی سۆران. له وته‌یه‌كیشدا "د. هاوڕی مه‌نسوور به‌گ" سوپاسی ئاماده‌بووان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كرد و هه‌ستی شانازی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا، له زانكۆی سۆران كاری كردووه و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه له زانكۆی سۆران ده‌مێنێته‌وه و ده‌ست له كار هه‌ڵگرتنی ته‌نیا وه‌كو ئه‌ركی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بووه و له‌مه‌و دوا هه‌موو هێز و سه‌رنجی ده‌خاته سه‌ر توێژینه‌وه‌ی زانستی و خزمه‌ت كردن له‌و بواره‌دا.
له دوا به‌شی رێوڕه‌سمه‌كه‌شدا، وه‌ك رێزلێنانك بۆ ئه‌رك و ماندووبوون و هه‌وڵه‌كانی، چ له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و چ له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران، رێزلێنانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و دیاری تایبه‌تی سه‌رۆكی زانكۆی سۆرانی پێشكه‌ش كرا.
شایه‌نی باسه هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا،"د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری نوێی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی به وه‌كاله‌ت، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وێڕای ستایش كردنی رۆڵی "د. هاوڕێ" له زانكۆی سۆران، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و باسی له‌وه كرد، كه به هاوكارى كۆى ستافى زانكۆى سۆران،به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێ كردنى به‌رنامه‌كانى پێشخستنى زانكۆ.
راپۆرت و وێنه: رۆژهات مه‌هدی