Omed Said Khidhr

فاكه‌ڵتی یاسا یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خوێندنی ماسته‌ری به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ هێنا

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٤/١٠/٣٠ له‌ فاكه‌ڵتی یاسا، گفتوگۆی یه‌كه‌مین نامه‌ی ماسته‌ری قوتابی"ئومێد سه‌عید خضر" له‌ ژێر ناونیشانی(لێكه‌وته‌كانی په‌رژانه‌ی په‌رله‌مانی ــ اثار الحصانة‌ البرلمانیة)به‌ڕێوه‌ چوو.

گفتوگۆی ئه‌م نامه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی زانكۆی سۆران و فاكه‌ڵتی یاسا بوو، به‌ ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌ك له‌م به‌ڕیزانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو:

١- پ.ی.د. شۆڕش حه‌سه‌ن عومه‌ر له‌ زانكۆی سلێمانی(سه‌رۆكی لیژنه‌)

٢- پ.ی.د. مه‌جید خضر ئه‌حمه‌د له‌ زانكۆی سۆران(ئه‌ندام)

٣- د. به‌شاره‌ت ره‌زا مه‌حموود له‌ زانكۆی سۆران(ئه‌ندام)

٤- د. ئه‌رده‌ڵان نووره‌دین مه‌حموود (ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار)

شایه‌نی باسه‌ كه‌ دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ و پڕ، بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌خشرایه‌ قوتابی ناوبراو و به‌ مه‌ش زانكۆی سۆران یه‌كه‌مین بڕوانامه‌ی خۆی له‌ فاكه‌ڵتی یاسا به‌خشیی و ده‌سكه‌وتێكی ئه‌كادیمی به‌نرخی تری بۆ خۆی به‌ده‌ست هێنا، به‌وه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی كورتی ته‌مه‌نیدا، ده‌توانێ به‌ كواڵیتییه‌كی به‌رز و به‌ به‌شداری مامۆستایانی لێهاتوو، له‌ ئاستی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرادا، بڕوانامه‌ ببه‌خشێ.