له تازه‌ترین چالاكی و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له به‌ڕێوه‌به‌رانی فاكه‌ڵتی یاساوه بڵاو بووه‌ته‌وه، وا بڕیاره ئه‌و فاكه‌ڵتییه له ساڵی خوێندنی(٢٠١٤-٢٠١٥)دا، ئه‌زمونێكی نوێ تاقی بكاته‌وه و هه‌رچی زیاتر زانكۆ بباته ناو كۆمه‌ڵگاوه.
به پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه، له‌مه‌و به‌دوا فاكه‌ڵـتی یاسا به به‌رده‌وامی هه‌وڵ ده‌دات، كه به به‌ڕێوه‌بردنێكی ئه‌كادیمییانه و به ئاماده‌بوونی كه‌سانی پێوه‌ندیدار له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ، له سه‌ر پرسه هه‌نووكه‌ییه سیاسی و یاسایی و ئابووری و کۆمەڵایەتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا(عێراق و كوردستان) سیمینار و ورۆكشۆپ به‌ڕێوه ببات.
وه‌ك ده‌ستپێكی ئه‌م پرۆژه زانستییهش، رێكه‌وتی ٢٠١٤/١١/٢٤، گفتوگۆیەکی ئەکادیمی لە فاکەڵتی یاسا له ژێر ناونیشانی (پرۆژە یاسای قەرزی دەرەکی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان لە دیدی یاسا و ئابوورییەوە ) به به‌شدار هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان "م. هیمداد فیصل" پسپۆری یاسای نەوت و گاز وەک شرۆڤەکاری یاسایی بابەتەکە و "م. یوسف رەفاعی" پسپۆری زانستە ئابوورییەکان وەک شرۆڤەکاری ئابووری، به‌ڕێوه‌چوو. شایه‌نی باسه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابی و مامۆستا ئاماده‌ی ئه‌م گفتوگۆیه بوون.