ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 27_5_2015 له هۆلی بۆنه‌كانی سۆران، به ئاماده‌بوونی به‌رێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و به‌رێز (رێناته ترزستیسكا) كونسوڵی كۆماری پۆله‌نداو راگری فاكه‌ڵتییه‌كانی زانكۆ‌و به‌رپرسانی حكومی ده‌ڤه‌ری سۆران و ژماریه‌كی به‌رچاو له میوانان و قوتابییان، یه‌كه‌مین كۆنفراتسی قوتابی كه بۆ دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
دواتر پرهیزنتێشنێك ده‌رباره‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی رابردووی زانكۆی سۆران پێشكه‌ش كرا
سه‌ره‌تا دوای به‌خێرهێنان، به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران "د. موسڵح مسته‌فا" به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ، په‌یڤێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. له‌به‌شێكی وتارهیهكهیدا هێمای بۆئه‌وه كرد، كه‌وا زانكۆی سۆران " هه‌نگاوێكی مێژوویی له چالاكییه‌كانی خه‌باتی ئه‌كادیمی خۆی تۆمار ده‌كات". هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به ئامانجی كۆنفراسه‌كه كرد‌و گوتی: زانكۆی سۆران ده‌یه‌وێت ئه‌م كۆنفراسه بكاته میمبه‌رێك بۆ داهێنان و زانست و زانین و په‌یامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه‌وا نه‌ریتێك بهێنێته كایه‌وه تا هه‌موو سالێك كۆنفرانسی له‌م شێوه‌یه بۆ قوتابییان ببه‌ستێت. زانكۆی سۆران ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م كۆنفراسه‌وه نه‌خشه دارێژه‌ری ئه‌و پلانه بێت، كه ساڵانه كۆنفراسی هاوشێوه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بۆ قوتابییانی توێژه‌رو لێكۆله‌ر ببه‌سترێت". له دوماهی پهیڤهكهشیدا سه‌رۆكی زانكۆی سۆران وێڕای ده‌ستخۆشی له قوتابییانی توێژه‌رو مامۆستایانی سه‌رپه‌رشتیار، هیوای خواست هه‌میشه له پێشكه‌وتنی زانست و زانیاری‌دا پێشه‌نگ بن تا گه‌یشتن به لوتكه‌ی داهێنان.
دواتر به‌رێز (رێناتا ترزستیسكا) كۆنسولی كۆماری پۆڵه‌ندا په‌یڤێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد‌و تیایدا وتی: من خۆشحاڵم به میوانداری كردنتان وه‌ك میوانی زانكۆی سۆران و ئه‌وه‌ی ئێوه كردووتانه شتێكی زۆر گه‌وره‌و گرنگه، كه قوتابییه‌كانتان وه‌ك توێژه‌ر هانده‌ده‌ن به دوای وه‌ڵامدا بگه‌ڕێن و توێژنه‌وه‌ی ئه‌كادیمی ئه‌نجامده‌ده‌ن و هانیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها باسیشی له‌په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی عێراقی و پۆله‌ندی كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی ئه‌كادیمی و هیوای خواست په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی له‌نێوان زانكۆكانی پۆله‌ندا و كوردستان درووست ببێت.
دواتر پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان ده‌ستی پێكرد وشیاوی باسه ئاستی پێكهشكاری و توانای زانستی قوتابییان، گوڕ وتینێكی تایبه‌تی به‌خشیبوو به كۆنفرانسه‌كه و جێگای خۆشحاڵی ئاماده‌بووان بوو.
هه‌ژی گۆتنه ئه‌م كۆنفراسه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و سبه‌ی پێنجهمهش به‌رده‌وام ده‌بێت.
راپۆرت: جه‌بار عه‌لی
وێنه: رۆژهات مه‌هدی و عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د