سه‌نته‌ری كوردستان بۆ پرسی جێنده‌ر له‌ زانكۆی سۆران به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ UNDP ، رێكه‌وتی ١٣/٩/٢٠١٥ كۆرسێكی  تایبه‌ت به‌ "جێنده‌ر"ی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ كرده‌وه‌، كه‌ له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ "د. فه‌ره‌نگیس قادری" به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كوردستان بۆ پرسی جێنده‌ر، به‌ ماڵپه‌ری زانكۆی راگه‌یاند: ئه‌م كۆرسه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ UNDP به‌رێوه‌ده‌چێت  و تێیدا له‌ لایه‌ن چه‌ند مامۆستا و راهێنه‌رێكی شاره‌زاوه‌، كه‌ سه‌ر به‌ (UNDP)ن وانه‌كان ده‌گوترێنه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆرسه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵUNDP، به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كوردستان  وتی: به‌هۆی شاره‌زایی و پسپۆری ئه‌وان له‌م بواره‌دا، به‌ پێویستمان زانی كه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ی سه‌ر به‌ یوئێن، ئه‌م كۆرسه‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نین. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ UNDP له‌ سه‌ر ئاستی جیهان كارده‌كات و شاره‌زاییه‌كی باشی له‌م باره‌وه‌ هه‌یه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌م كۆرسه‌دا ژماره‌یه‌ك مامۆستا و كه‌سی شاره‌زا له‌ بواری جێنده‌ر،به‌شدارن و وانه‌كان تێیدا به‌ شێوه‌ی تیۆری و پڕاكتیكی ده‌خوێندرێن و پێنج رۆژیش ده‌خایه‌نێ.

راپۆرت و وێنه‌: رۆژهات مه‌هدی

DSC_7554c.jpg DSC_7555c.jpg DSC_7558c.jpg

DSC_7564c.jpg DSC_7570.JPG DSC_7573.JPG

DSC_7574.JPG DSC_7577.JPG Slider.jpg

Sliderc.jpg