ڕۆژى سێشه‌ممه ڕێكه‌وتى 15/11/2016 شاندێكى زانكۆى لوبنانى فه‌ڕه‌نسى به سه‌رۆكایه‌تیى "د. محه‌ممه‌د سدیق" سه‌رۆكى زانكۆ وئه‌ندامیه‌تى "د. عومه‌ر نوره‌دینى" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕی و "د. ڕۆژان عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د دزه‌یى" یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و "د. عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕه‌زاق" ڕاگری كۆلێژی یاسا وپه‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و "د. سۆزان نه‌قشبه‌ندی"، سه‌ردانى زانكۆى سۆرانیان كرد و له لایه‌ن به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكى زانكۆى سۆران و "د. روشدى سه‌مه‌د" یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى سۆران بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایی و "د. یادگار ڕه‌سووڵ" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری قوتابییان و "د. كه‌مال عۆدیشۆ" ڕاگرى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانستى، پێشوازییان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، وه‌فدى میوان وێڕاى پیرۆزبایى كردن له یه‌كه‌م بوونى زانكۆى سۆران له ئاستى زانكۆكانى كوردستان، هیواى سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ خواست. هه‌ر له درێژه‌ى باس و بابه‌ته‌كاندا، شاندى میوان خۆشحاڵى خۆیان بۆ كار و چالاكیى هاوبه‌شى زانستى له‌گه‌ڵ زانكۆى سۆران، وه‌ك زانكۆیه‌كى سه‌ركه‌وتوو و ئاستبه‌رزى كوردستان ده‌ربڕى.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز سه‌رۆكى زانكۆى سۆران، به‌خێرهاتنى گه‌رمى شاندى میوانى كرد و پیرۆزبایی لێ كردن كه له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ئاستێكی به‌رزیان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها باسێكى له ئه‌زموونى زانكۆى سۆران و هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنى زانكۆ كرد و ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه ئێمه وه‌كو زانكۆى سۆران خه‌ونى مه‌زنترمان هه‌یه و هه‌موو هه‌وڵ و كارێكمان ئه‌وه‌یه، ئه‌و خه‌ونانه بكه‌ینه راستى. هه‌روه‌ها ئاماده‌یى زانكۆشى بۆ كارى هاوبه‌ش له گه‌ڵ زانكۆى لوبنانى فه‌ڕه‌نسى ڕاگه‌یاند.
دواتر به مه‌به‌ستى كاركردن له سه‌ر پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش، یاداشتێكى لێكگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوو زانكۆى سۆران و زانكۆى لوبنانى فه‌ڕه‌نسى، ئیمزا كرا.
شایه‌نى باسه زانكۆى لوبنانى فه‌ڕه‌نسى زانكۆیه‌كى تایبه‌ته و له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، له ساڵى 2007 دامه‌زراوه.
وێنه: عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د