رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠١٧/٤/١١ له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی، كارگێڕی و دارایی و قوتابییان، له دانیشتنێكی تایبه‌تدا، رێز له تویژه‌ر و مامۆستای به‌توانای زانكۆی سۆران به‌ڕێز"م. محه‌ممه‌د سه‌جادی" گیرا.
له‌م دانیشتنه‌دا، بهڕَيز سه‌رۆكی زانكۆ له وته‌یه‌كدا، ستایشی هه‌وڵ و چالاكییه ئه‌كادیمییه‌كانی رێزدار سه‌جادی و خزمه‌ته‌كانی به زانكۆی سۆران كرد، و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی زیاتری بۆ خواست.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، به نووسراوێكی فه‌رمی زانكۆی سۆران و دوای تێپه‌ڕاندنی رێوشوێنه كارگێڕی و زانستییه‌كان، فه‌رمانی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی مامۆستا سه‌جادی بۆ پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دیاری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، پێشكه‌ش به به‌ڕێزیان كرا.
شایه‌نی باسه كه مامۆستا سه‌جادی، مامۆستایه له فاكه‌ڵتی زانست و تا ئێستا نێزیك به حه‌فتا توێژینه‌وه‌ی زانستی له گۆڤاره خاوه‌ن ئیمپاكت فاكته‌ر و به‌ناوبانگه زانستییه‌كانی دنیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و سایته‌یشن و به‌كارهێنانی توێژینه‌وه‌كانی له لایه‌ن لێكۆڵه‌رانی سه‌راسه‌ری جیهانه‌وه، له هه‌زارجار تێپه‌ڕیوه.