رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠١٧/٤/١٦ فاکەڵتیی ئەندازیاری زانكۆی سۆران له چالاكییه‌كی ناوازه‌و ئاستبه‌رزدا، بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا"سەرۆکی زانکۆی سۆران، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ، "د. به‌نگین مه‌سیح" راگری فاكه‌ڵـی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی شاری سۆران و پێشمەرگە و ئەندام پەرلەمانی کردستان و میوانی بیانی، دووەمین سیمپۆزیۆمی زانستی قوتابییان و مامۆستایانی به‌ڕێوه‌برد.
له‌م سیمپۆزیۆمه‌دا، كه مامۆستایان و قوتابییانی هه‌رسێ بەشەکانی ئەندازیاری شارستانی، نەوت و کیمیا، تێیدا به‌شدار بوون، چه‌ندین پۆسته‌ر و پڕۆژه‌ی ئاستبه‌رزی جۆراوجۆر نیشان‌دران، كه سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان بۆ لای خۆیان راكێشا و له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی ئه‌واندا به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.