رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٩/٥/٢٠١٧ لە هۆڵی كافتریای كەمپی نوێی زانكۆی سۆران و لەژێر ناونیشانی (بەزانست و زانیاری ئایندەمان رۆشنتر دەکەین)، بەئامادەبوونی بەڕێزان دوكتۆر "موسڵح مستەفا" سەرۆكی زانكۆی سۆران و "كرمانج عزه‌ت" قایمقایمی قەزای سۆران و یاریدەدەرانی سه‌رۆكی زانكۆ و دوكتۆر "سەردار محیەدین باڵه‌كی" راگری فاكەڵتیی زانست وژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستای زانكۆ و قوتابی، بەشی زانستی كۆمپیوتەر، چوارەمین پێشانگای تەكنەلۆژیای زانیاری كرده‌وه.
له‌م پیشانگایه‌دا، كه نزیكه‌ی سەد(١٠٠) پرۆژە و پرۆگرامی داهێنراوی قوتابیان نمایش كرابوون، هاوكات قوتابییانی بەشەكانی كیمیا و بایۆلۆژیش، چه‌ند تویژینه‌وه‌یه‌كیان پیشكه‌شكردن.
ئه‌وه‌ی لیره‌دا پیویسته بگوترێ ئه‌وه‌یه، كه ئاستی چۆنایه‌تی پرۆژه‌كان به‌جۆرێك بوو، كه له‌گه‌ڵ پیشوازی و سه‌رسامی ئاماده‌بوواندا، به‌ره‌وڕووبوون و له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و میوانانه‌وه، ستایشی هه‌وڵ و چالاكییه‌كانی مامۆستا و قوتابییه‌كان كرا.
راپۆرت: جه‌بار عه‌لی
فۆتۆ:شەوکەت شێروانی