ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٥/٥/٢٠١٧، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح موسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگرانی فاكه‌ڵتییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستا و قوتابی، سێیه‌مین كۆنفرانسی قوتابی، كه تایبه‌ته به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له‌م كۆنفرانسه‌دا، كه به راوه‌ستانی چه‌ند خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی پارێزگاری له كوردستان و وتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستیپێكرد، وا بڕیاره دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت و نێزیك به سی توێژینه‌وه له به‌شه جیاوازه پسپۆڕییه‌كانی زانكۆی سۆارن، پێشكه‌ش بكرێن.