له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ ئه‌كادیمییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا، زانكۆی سۆارن به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری له‌نده‌ن بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی، كه‌ سه‌نته‌رێكی تویژینه‌وه‌ی كۆمارییه‌كانه‌ له‌ واشنگتن، به‌ مه‌به‌ستی تیشك خستنه‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و داهاتووی هه‌ریه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق، رۆژی ٢٤/٧/٢٠١٧ كۆنفرانسێك له‌ ژێر ناونیشانی (كوردستان و عێراق: یه‌كێتی یان دابڕان؟) ساز ده‌كه‌ن.

 

 له‌م كۆنفرانسه‌دا، كه‌ بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمه‌ن و راوێژكار و بڕیاربه‌ده‌ستی ئه‌مریكا ئاماده‌ی بن، دوایین پێشهاته‌كانی كوردستان و عێراق ده‌خرێنه‌ به‌رچاو و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی رێفراندۆم به‌ چڕی باسی لێوه‌ ده‌كرێت.