ئه‌نجوومه‌نی توێژینه‌وه‌ی ئیسپانی (ویبۆ مێتریكس – webometrics), كه یه‌كێكه له سه‌نته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌نجامدانی پله‌به‌ندی بۆ زانكۆكانی جیهان، له‌رێگه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی زانكۆكانه‌وه (ویب سایتی زانكۆكان)، بۆ نیوه‌ی دوو‌ه‌می ساڵی 2017، ئه‌نجامی ریزبه‌ندی زانكۆكانی راگه‌یاند. به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هاتووه، زانكۆی سۆران وه‌كو هه‌میشه توانیویه‌تی پێشه‌نگی خۆی نیشان بدات و له چاو خولی پیشتری راگه‌یاندنی ئه‌و ریزبه‌ندییه، به سه‌ركه‌وتنی پله‌یه‌ك، بووه‌ته دووه‌م له ئاستی كوردستان و له ئاستی عێراقیشدا، به سه‌ركه‌وتنی چوار پله، توانیویه‌تی له پله‌ی نۆیه‌مین زانكۆدا، جێبگرێ.
ئه‌م ریزبه‌ندییه كه ساڵانه دووجار راده‌گه‌یه‌ندرێ، دوایین گۆرانكاری و به‌ره‌وپێشچوونی زانكۆكان له‌خۆده‌گرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای: بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆرترین توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌زمانی ئینگلیزی وعه‌ره‌بی له له‌سه‌ر پێگه‌ی گۆگل سكۆله‌ر Google scholar و به‌رزی كواڵیتی ماڵپه‌ری زانكۆكان‌و به ئه‌لكترۆنیكردنی كارووچالاكی زانكۆكان له‌رێگه‌ی مالپه‌ره‌كانیان‌و چه‌ند پێوه‌رێكی تری زانستی، هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێ.