دوای بڵاوکردنەوەی چەندین توێژینەوەی زانستی ئاستبەرز لە گوڤارە زانستییە بەناوبانگەکانی جیھان، دامەزراوەی بەناوبانگی جیهانی "Elsevier" کە تایبەتە بە چاپ و بڵاوکردنەوە، داوا لە توێژەری بەتوانای زانکۆی سۆران و راگری فاکەڵتی ئەندازیاری "د. بەنگین مەسیح" دەکات، کتێبێک سەبارەت بە "Using by-products in Concrete" بنووسێت، تا لە رێگەی دامەزراوەکەی خۆیانەوە بڵاوی بکەنەوە.
شایەنی باسە کە توێژەران و مامۆستایانی زانکۆی سۆران لە ریزی چالاکترین توێژەرانی کوردستاندان و ئەمە چەندەمین جارە، کە لە لایەن دامەزراوە زانستییە نێودەوڵەتییەکانەوە، ئەرکیان پێڕادەسپێردرێ و داوای هاوکاریان لێدەکرێ.