رۆژی دووشه‌ممه رێكەوتی ٢٣/٤/٢٠١٨، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. موسڵح مستەفا" سەرۆكی زانكۆی سۆران و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و "پ.د. سەردار محیەدین باڵەكی" راگری فاكەڵتیی زانست و ژمارەیەكی بەرچاو كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی زانكۆی سۆران، زانكۆكانی دیكه‌ی عێراق و كوردستان، مامۆستا و قوتابی، یەكەمین كۆنفراسی زانستی فاكه‌ڵتی زانست به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمی ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان راگری فاكه‌ڵتی زانست و سه‌رۆكی زانكۆ وته‌یان پێشكه‌شكرد. به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ له وته‌كانیدا، وێڕای ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی كۆنفرانسی، ئاماژه‌ی به به‌رجه‌سته‌یی و پێشه‌نگی فاكه‌ڵتی زانست و توێژه‌رانی فاكه‌ڵتییه‌كه كرد له رووی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه له ریزی یه‌كه‌می پله‌به‌ندیدان له كوردستان و، هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستن.
دواتر توێژینه‌وه‌كانی كۆنفرانس پێشكه‌شكران، كه زیاتر لە (40) چل توێژینەوە بوون و بواره‌كانی پترۆڵیۆم جیۆساینس، بایۆلۆجی، كیمیا، ماتماتیك و كۆمپیوتەری له‌خۆده‌گرتن.
پێویسته بگوترێ كه هه‌ر له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا، پێشانگایەكی تایبەتیش كرایەوە، كە تایبەت بوو بە بەرد و كانزا و نیشتووە بە بەردبووەكان.
راپۆرت: جه‌بار عه‌لی
وێنه: رۆژهات مەهدی، شەوكەت رەفیق