رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢/٥/٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د. شێروان شه‌ریف قڕتاس" راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگرانی فاكه‌ڵتییه‌كان و ده‌یان توێژه‌ر له زانكۆ جیاوازه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو میوان، مامۆستا و قوتابی، دووه‌مین كۆنفرانسی نه‌وت و گاز به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆ و راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری وته‌یان پێشكه‌شكرد و، وێڕای سپاس بۆ رێكخه‌رانی كۆنفرانس، ئاماژه‌یان به‌وه دا، كه ئه‌م جۆره كارانه كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزیان ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی ئه‌كادیمی زانكۆكان.
دواتر به‌ڕێز "د. كه‌مال عۆدیشۆ" راگری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌كو قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانس، پرێزنته‌یشنێكی سه‌باره‌ت به چییه‌تی توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكرد.
ئینجا له سێ پانێلی جیاوازدا، بابه‌ته‌كانی توێژه‌رانی كۆنفرانسه‌كه پێشكه‌شكران.
له دوابه‌شی كۆنفرانسه‌كه‌شدا، به‌ڕێز راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری وته‌ی كۆتایی پێشكه‌شكرد و سپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد، كه هه‌وڵی به ئه‌نجام گه‌یاندنی كۆنفرانسه‌كه‌یان دابوو. پاشان بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه توێژه‌ران و به‌مشێوه‌یه كۆنفرانسه‌كه كۆتایی پێهات.
وێنه: فه‌رید قادر