له رۆژانی ٦و ٧ی٥ی ٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، به‌ڕێوه‌به‌رانی دامه‌زراوه‌ی شه‌هید بۆ په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر له زانكۆ جیاوازه‌كان، قوتابییان و مامۆستایان، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌شی زانكۆی سۆران و دامه‌زراوه‌ی شه‌هید، له‌ژێر ناونیشانی (كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌سه‌ر چۆنایه‌تی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن) به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تا و له رۆژی یه‌كه‌مدا، دوای وه‌ستانی چه‌ند خوله‌كێك بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدان، كۆنفرانسه‌كه ده‌ستیپێكرد.
پاشان وتاری لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانس و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی سۆران له‌لایه‌ن به‌ڕێز"د. محه‌ممه‌د عه‌لی" سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانس پێشكه‌شكرا. دواتر وتاری دامه‌زراوه‌ی شه‌هید بۆ په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له لایه‌ن به‌ڕێز "د. فه‌رهاد حه‌مه‌د" راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌تی رواندز، پێشكه‌شكرا. پاشان، قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانس به‌ڕێز "د. دیلان رۆشانی" پرێزنته‌یشنێكی پێشكه‌شكرد. دوای ته‌واوكردنی سیمیناره‌كه‌ی، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و پرێزنته‌یشنه و سه‌رنجه ورده ئه‌كادیمییه‌كانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، رێزلێنانی زانكۆی سۆران و دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدی، پێشكه‌ش به د.. رۆشانی كرد.
ئینجا پانێله‌كان ده‌ستیان پێكرد و، پێویسته بگوترێ له ماوه‌ی دوو رۆژ كاری كۆنفرانسدا، زیاتر له بیست توێژینه‌وه پێشكه‌شكران، كه تیشكیان خستبووه سه‌ر كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و ره‌هه‌نده‌كانی سوودوه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری.
له رۆژی دووه‌م و له دوابه‌شی كاره‌كانی كۆنفرانسدا، راسپارده‌كانی كۆنفرانس له لایه‌ن "د. هه‌ژار ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌فوور" و "م. نیهاد فه‌یسه‌ڵ"خوێندرانه‌وه و ئاماژه به‌وه‌درا، كه سه‌ره‌ڕای پۆلێنبه‌ندنی كردنیان، ئاڕاسته‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێن.
له وته‌یه‌كیشیدا له كۆتایی كۆنفرانس ، به‌ڕێز "د. محه‌ممه‌د عه‌لی" سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانس، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد، كه له سه‌رخستنی كۆنفرانسه‌كه‌دا، هاوكار بوون.
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ، كه هه‌ر له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌شێك له توێژینه‌وه‌كانی قوتابییان، وه‌كو پۆسته‌ر له پێشانگایه‌كی تایبه‌تدا خرابوونه‌ڕوو.
وێنه: رۆژهات مه‌هدی، فه‌رید قادر، وڵات موحسین