ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ۱٤/٥/۲۰۱۸، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆی سۆران، یاریدەدەرانی سەرکۆی زانکۆ، راگری فاکەڵتییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو مامۆستاو قوتابی، چوارەمین کۆنفرانسی قوتابی بۆ توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفرانسدا، کە هاوکات لە دوو هۆڵی تایبەتی زانکۆدا بەڕێوەدەچوو، هەریەک لە بەڕێزان "د. نەهرۆ زاگرۆس" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری زانستی و "د. یادگار رەسوڵ" یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییان، وتاریان پێشکەشکرد.
دواتر پانێلەکانی کۆنفرانس دەستیان پێکرد و تێکڕا نزیکەی سی توێژینەوە لە لایەن قوتابییانەوە پێشکەشکران.
لە دوابەشی کۆنفرانسیشدا، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە قوتابییان.
وێنه: شهوقی، رۆژهات مههدی، زانا تاهیر