رۆژی دووشەممە رێککەوتی ٤/٢/٢٠١٩، كه هاوكاتی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌یه، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگری فاكه‌ڵتییه‌كان و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر، مامۆستا و قوتابی، سیمپۆزیەمی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، بەناونیشانی (The first Symposium on Cancer Research & Database Development in Kurdistan)، كه كاری هاوبه‌شی فاكه‌ڵتی زانست و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی بوو، ده‌ستیپێكرد.
له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی سیمپۆزیەمەکەدا، به‌ڕێز "د. كه‌مال عۆدیشۆ" سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سۆران، وتاری به‌خێرهاتن و كردنه‌وه‌ی سیمپۆزیەمی پێشكه‌شكرد. دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ وتارێكی پێشكه‌شكرد. له وتاره‌كه‌یاندا، به‌ڕێزیان وێڕای به‌خێرهاتنكردنی هه‌موو لایه‌ك، ئاماژه‌ی به گرنگی بابه‌ته‌كه كرد و خۆشحاڵی ده‌ربڕی كه زانكۆی سۆران جارێكی تر توانی، كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری به‌توانا له ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه، بۆ تیشك خستنه سه‌ر بابه‌تێكی وا هه‌ستیار.
ئه‌م سیمپۆزیەمە، كه دوو رۆژی خایاند، تێیدا چه‌ندین توێژه‌ر له زانکۆکانی ( سۆران، ھەولێری پزیشکی، دھۆک، عیشق، بەغداد، بەسرە)، دکتۆرە توێژەرەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق و وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان و نەخۆشخانەی ھیوا لەشاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، ئاماده‌ی بوون و، توێژینه‌وه‌و سه‌رنجه‌كانی خۆیانیان خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها پیویسته بگوترێ، كه پێنج پۆستەری تایبەتیش بەم رۆژە و جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە، لەلایەن چەند مامۆستا و قوتابییەکه‌وه ئامادە کرابوون و نیشان‌دران.
راپۆرت و وێنه: جه‌بار عه‌لی
ده‌قی وتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ:
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست، ئاماده‌بووانی هێژا، مامۆستا و قوتابی و توێژه‌رانی ئازیز … به‌یانییتان باش و به‌خێربێن بۆ ئه‌م دیداره زانستییه.
خۆشحاڵین له بۆنه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمیی ئاوا گرنگدا له زانكۆی سۆران پێشوازیتان لێده‌كه‌ین. دڵنیاین باس و گفتوگۆ و توێژینه‌وه‌كانتان له‌م دیداره‌دا هه‌وێنی به‌دواداچوون و خه‌مخۆریتانه بۆ زانست و زانین. ئێوه‌ی زانستپه‌روه‌ر كۆڵه‌گه‌ی بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار و زیندوون. به‌بێ داهێنان و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دونیای ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆ، پێشوه‌چوون و مه‌حاڵه.
ئاماده‌بووانی هێژا …
گرنگی ئه‌م سیمپۆزیەمە له‌وه‌دایه، كه توێژه‌رانی ئاستبه‌رزی چه‌ند ناوه‌ندێكی زانستی و ئه‌كادیمی له ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو زانكۆی به‌غدا و به‌سڕا له ناوه‌ڕاست و خواری عێڕاق له‌خۆده‌گرێت. ئێمه پێمانوایه ته‌وه‌ره‌كانی سیمیناره‌كانی ئه‌مڕۆ و بابه‌ته‌كانی وۆركشۆپی سبه‌ینێ، كه له‌سه‌ر چه‌ندین پێوه‌ری زانستی هه‌ڵبژێردروان، باس له‌و تێمه گرنگانه ده‌كه‌ن، كه له ئه‌كادیمییای كوردستان و عێڕاق توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێن. به‌م هه‌نگاوه و پێكه‌وه‌بوونه، توێژه‌ره‌كان و زانستخوازه‌كان نه‌ك هه‌ر ئاشنای ڕه‌وتی زانستی ده‌بن له كوردستان و عێڕاق، به‌ڵكو ده‌رگاش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرنگانه واڵا ده‌كه‌ن، كه پێوسیته له داهاتوودا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێ.
به‌ڕێزان …
زانست موڵكی مرۆڤایه‌تییه و له‌پێناو گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تیشدا زانستخوازن و زانستپه‌روه‌ران داهێنان ده‌خوڵقێنن. له‌م گۆشه نیگایه‌وه، زانكۆی سۆران هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تاوه‌كو ئێستا و له داهاتووشدا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایه‌یه، كه پێویسته ناوه‌نده‌كانی زانستی وه‌كو زانكۆ و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه له كوردستان، ببه‌ستێته‌وه به ناوه‌ند و ده‌زگا په‌روه‌ردییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، له ماوه‌ی نۆ ساڵی رابردوودا، چه‌ندین دیدرا و كۆنفراسی نێوخۆیی و جیهانییمان له كوردستان و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا گرێداوه. مامۆستا و قوتابییه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌بده‌ئه ڕاهێناون، كه به‌رده‌وام ده‌نگیان بگه‌یه‌ننه جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ژینگه‌ی خۆیان و له‌گه‌ڵ جیهان مامه‌ڵه‌ی زانستی بكه‌ن.
هێژایان …
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه جه‌خت له گرنگی ئه‌م سیمپۆزیەمەگرنگه بكه‌مه‌وه، كه له ئان و ساتێكی زۆر گونجاو‌دا له سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سوپاس و پێزانینی خۆشمان دووپات بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌م دیداره ساز كردووه. هه‌روه‌ها سوپاسی ته‌واوی په‌شداربووان و ئاماده‌بووان ده‌كه‌ینه‌وه، كه دڵنیاین له‌م دوو ڕۆژه‌دا بابه‌تی گرنگ ده‌وروژێندرێن و تیشكیش ده‌خه‌نه سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری زانستی به‌هائامێز.
جارێكی دیكه به‌خێربێن و هه‌ر بمێنن بۆ زانست و داهێنان.